ئیتاڵیا.. لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 743 كەس بەهۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

تادێت پەتاكە چالاك دەبێت

K24- هەولێر:

دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا رایانگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 743 كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیان گیانیان لەدەستداوە، بەمەش كۆی ژمارەی مردووان بەهۆی پەتاكە لەو وڵاتە بۆ 6 هەزار و 820 حاڵەت بەرز بووەوە.

ئاشكراشیانكرد، تا ئێستا 69 هەزار و 176 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە لە وڵاتەكەیان تۆماركراون، لەو ژمارەیە      ش 8 هەزار و 326 كەس بەتەواوی لە پەتاكە چاك بوونەتەوە.

پێشتریش هەر ئەمڕۆ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، "لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا تەنیا لە هەرێمی لۆمباردیای باكووری ئیتاڵیا 400 حاڵەتی مردن بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركراون".

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشدا، "كۆی ئەوانەی لە هەرێمی لۆمباردیا بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، ژمارەیان گەیشتە 4 هەزار و 175 كەس".

H.B