یەکەمین کۆمەڵە چێرۆکی منداڵان لە بارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا
K24 - دهۆك:
چیرۆکنووسی ناوداری بەریتانی ئیلی جاکسۆن Ellie Jackson، کە چیرۆکنووسی منداڵانە و بەرهەمەکانی لە پڕفرۆشترینەکانن، کۆمەڵە چیرۆکێکی بە ناوی (پاشای بچووکی کۆرۆنا The Little Corona King) بڵاوکردهوه.
ئەم کۆمەڵە چیرۆکە، چهند چیرۆکێك لە خۆ دەگرێت و بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش و ئەرێنی و ئامۆژگاریئامێز، بە کۆتاییەکی بەختەوەر بۆ منداڵانی تەمەن خوارووی قوتابخانە لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا نووسراون.
پاشای بچووکی کۆرۆنا The Little Corona King، کتێبێکە نووسەرەکەی بە رێگای چەند چیرۆکێکی بە چێژ و شرۆڤەیەکی سادە، باس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات، تاکو منداڵان زانیاری باشیان هەبێت لە خۆپاراستن لەم ڤایرۆسە کوشندەیە.
ئیلی جاکسۆن نووسەری زنجیرە کتێبی (Wild Wilde Heroes)، دایکی چوار منداڵە و تەمەنیان لە 10 ساڵ کەمترە و خۆی مامۆستایە.
بابەتەکانی ئەم زنجیرە کتێبە لەسەر هۆشداری و مەترسیەکانی پیسبوونی زەوی و پاشماوه پلاستیکییەکان و گۆڕانکاری کەشوهەوا و چەندین مژاریترە، بە بەردەوامی لهسەر ئەو کەیس و قەیرانە جیهانیانە دەنووسێت.
کتێبەکانی بوونهتە جێگای پێدانی زانیاری و ئامۆژگاری بۆ منداڵان، بێ دروستکردن و پەیداکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لە نێوانیان.
لەم کتێبە چیرۆکنووس (لاورا کاڵوود Laura Callwood)یش بەشداری لە نووسینی هەندێك لە چیرۆکەکانی کردووە. یەکەمین کتێبە لەسەر ئاستی جیهان بۆ منداڵان لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا چاپ دەکرێت، زانیارییەکانی ناوەڕۆکی چیرۆکەکان باوەڕپێکراون و لە سەرچاوە فەرمییەکان وەرگیراون.
ئامانجی سەرەکی ئەم چیرۆکانە، بڵاوکردنهوهی رۆشنبیری خۆپاراستنە لە لای منداڵانەوە و بەشداریکردنی دایك و باوکانە بۆ فێرکردنی منداڵان لە سەر رێوشوێنی ئاسان بۆ خۆپاراستن، وەکو چۆنیەتی دەست شووشتن وهاوکاریکردنی منداڵان بۆ راهاتن لەسەر کەرەنتینەی نێو ماڵدا.
سەرچاوە:
https://books.apple.com/gb/book/the-little-corona-king/id1501397869?ign-mpt=uo%3D2