مۆسیقارێک "گێژاوی" ئەمڕۆ دەکاتە بەرهەمێکی هونەری

باس لە رەوشی ئێستا دەکات

K24 – هه‌ولێر:

کاروان حامد حەلاق، مۆسیقار، بەرهەمێکی بەناوی "گێژاو" بڵاوکردەوە کە رەنگدانەوەی دۆخی ئێستا و چۆڵبوونی شەقام و گوزەرەکانە.

لەبارەی بەرهەمەی کاروان بە کوردستان24ـی راگەیاند: "ئەم کارە کارێکی میوزیکییە بەهۆی نالەباری و ناسەقامگیری جیهانەوە بە دەستی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەم ناوەی لە خۆ گرت و پێناسەیەکە بۆ ئێستای ژیان".

دەشڵێت: "جیهان بە گشتی لە گێژاوێکی مەترسیدارە دەبێ وریایی  بارودۆخەکە بین و بە وریاییەوە مامەڵە بکەین. هیواخوازم جیهان بە گشتی و میللەتی کورد بە تایبەتی بە کەمترین زیان لێی دەرباز بێت".

ئاماژە بەوەشدەکات، ئەم کارە ئاوازی خۆمە و مەقامەکەی بەیاتە و بە ئامێری (نەیی هندی)ژەنراوە، کارەکانیشی لە ستۆدیۆی کوڕەکەم بەرهەم هاتووە.