ژنان چاویان لە پۆستە وەزاریەكانی كابینەكەی كازمییە
K24 - ھەولێر
داوا لە سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق دەکرێت، چەند پۆستێکی وەزاری بە ژنان بدات.
ئینتیسار جبوری، سەرۆکی لیژنەی خێزان و ژن و منداڵ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو کرد، ژنانی شارەزا و خاوەن ئەزموون لە کابینە وەزارییەکەیدا بەشداری پێ‌بکات.
لە 9/4/2020 مسته‌فا عه‌بدوللـه‌تیف كازمی، له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت راسپێردرا. بڕیارە ئەم هەفتەیە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەیەک بۆ دەنگدان بە کابینەکەی کازمی ئەنجام بدات.