20 یانه‌ی خولی نایابی عێراق ئه‌م بیرۆكه نوێیه‌یان قبوڵ كرد
یانه‌كانی خولی نایابی عێراق به فه‌رمی رازی بوون به دروستكردنی رابیته‌ی یانه نایابه‌كان، كه ئه‌م پێشنیازه له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌ت پێشكه‌ش كرابوو.
فیراس به‌حر علوم كه ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌ته پێشنیازی دروستكرانی ئه‌م رابیته‌یه‌ی كردووه و 20 یانه‌ش له خولی نایابی عێراق رازی بوونه به‌م پرۆژه‌یه.
ناوبراو له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دووپاتیده‌كاته‌وه له‌رێگه‌ی دروستكردنی ئه‌م رابیته‌یه ده‌توانن خولی نایابی عێراق له پۆلێنی فیفا پێش بخه‌ن و ئه‌م رابیته‌یه رۆڵێكی گرنگی ده‌بێت له گه‌شه‌پێدانی خولی نایابی عێراق له رووی ئابووری و هونه‌ریه‌وه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی نه‌فت پێشیوایه له ماوه‌ی رابردوو كه‌مته‌رخه‌می كراوه له دانانی پلانێكی گونجاو بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خوله‌كه، ده‌شڵێت: یانه‌كان له پێشخستنی ئه‌م پرۆژه‌یه پێویسته رۆڵێكی گه‌وره بگێڕن.