"مانچێسته‌ر سیتی و بارسێلۆنا ئه‌م دوو یاریزانه ده‌گۆڕنه‌وه"
بارسێلۆناو مانچێسته‌ر سیتی ئاڵوگۆڕ له نێوان دوو یاریزانی پۆرتوگالی یانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی بڵاویكردووه‌ته‌وه یانه‌ی مانچێسته‌رسیتی داوای له بارسێلۆنا كردووه نیلسۆن سیمیدۆی به‌رگریكار به جواو كانسێلۆی به‌رگریكاری یانه‌كه‌یان ئاڵۆگور بكه‌ن.
به پێی رۆژنامه ئیسپانییه‌كه بێت بارسا رازی بووه، به‌ڵام به مه‌رج یانه‌ی مانسیتی كانسێلۆ و بڕێك پاره‌ش بده‌ن.
خۆرخێ مێندێز به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی سیمیدۆ ده‌ڵێت: بارسێلۆنا داوا ده‌كات 45 یۆرۆش له‌گه‌ڵ گۆڕینه‌وه‌كه وه‌ربگرێت به‌م شیوه‌یه رازی ده‌بێت.
سیمیدۆ تاوه‌كوو ساڵی 2022 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا هه‌یه، وه‌رزی رابردوو یانه‌كانی مانچێسته‌رسیتی و ئاتڵێتكیۆ مه‌درید زۆر هه‌وڵیاندا ئه‌م یاریزانه پۆرتوگالییه بگوازنه‌وه به‌ڵام بارسا رازی نه‌بوو.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له داهاتوویه‌كی نزیك سیمیدۆ ببێته یاریزانی مانچێسته‌ر سیتی و جواو كانسێلۆش بۆ یاریگای كامپ نوو بگوازرێته‌وه.