ڤایرۆسی كۆرۆنا یارمه‌تی نێیمار و مباپێ ده‌دات

پاریس سانجێرمان ترسی لێ نیشتووه‌

ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر تۆپی پێ دروست کردووە، ئەمەش وایکردووە کە نرخی زۆربەی یاریزانەکان له‌م وه‌رزه‌ بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزێت، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید ده‌دات كه‌ به‌ هه‌رزانتر نێیمار و مباپێ بگوازنه‌وه‌.

بە پێی توێژینەوەیەکی kpmg  کە تایبەتە بە ئابووری تۆپی پێ، ئاماژەی بەوە کردووە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەرییەکی گەوەرەی لەسەر نرخی یاریزانەکان دروست کردووە بووەتە هۆی دابەزینی نرخیان بە شێوەیەکی بەرچاو.

 لە نێوان ئەو یاریزانانەش کە نرخیان دابەزیوە کیلیان مباپێ ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بە رێژەی ٢١.٥% دابەزیوە.

مباپێ تەمەن ٢١ لە شوباتی رابردووەدا نرخەکەی ٢٢٥ ملیۆن یۆرۆ بوو کەچی لە ئێستادا نرخەکەی لەنێوان١٧٧ بۆ ١٨٨ ملیۆن یۆرۆ و هەروەها یەکێک بوو لە یاریزانانەی کە لە لایەن یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی داواکارییەکی زۆری لەسەر بوو.

 ئەو توێژینەوەیە سەبارەت بە نرخی نەیماردا سیلڤیا  ئاماژەی بەوە داوە کە نرخی نێیمار زیاتر لە مباپێ دابەزیوە بە رێژەی ٢١.٧% نرخی فرۆشتنیشی لە ئێستادا لە نێوان ١٣٧ بۆ ١٤٩ملیۆن  یۆرۆدایە، ئەمەش ژمارەیەکی دوورە لە نرخی پێشووی، چونکە نێیمار بە بری ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بارسا وە چووە ریزی یانەی پاریس سانجێرمان.

ئەو قەیرانە لیۆنێل مێسیشی گرتۆتەوە ئەستێرەی یانەی بارسا کە نرخەکەی لە هەردوو یاریزان مباپێ و نێیمار زیاتر دابەزیوە بە رێژەی ٢٧.٥% و لە ئێستاشدا نرخی فرۆشتنی لە ١٢٧ بۆ ١٣٤ دایە، ئەمە لە کاتێکدایە کە لا مانگی کانوونی یەکمدا نرخی مێسی ١٧٥ ملیۆن یۆرۆ بوو.

ئا: سۆلین سلێمان