رێژەی ھەژاری لە عێراق بەرزدەبێتەوە

پەرلەمانتارێك: ھەژاری لە عێراق %70ـی تێپەڕاندووە

K24 - ھەولێر

رێژەی ھەژاری لە عێراق رۆژ لە دوای رۆژ لە زیادبوونە بەجۆرێك 70%ـی تێپەڕاندووە.

فەلاح ئەلخەفاجی، له‌ لیژنه‌ی ئابووری و وەبەرھێنان لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد، رێژەی ھەژاری لە عێراق بەجۆرێك بەرزبووەتەوە 70%ی تێپەڕاندووە.

ئاماژەی بەوەشدا، تاوەكو ئێستا پڕۆژە بوودجەی عێراق نەگەیشتووەتە پەرلەمان و ئەنجومەنی وزیران بۆ ئەوەی تاوتوێی بكرێت.

ئەلخەفاجی راشیگەیاند، بڕیاری وەستاندنی بانكەكان و پارەداركردن لەلایەن حكوومەتی پێشووەوە، بڕیارێكی ھەڵەبوو و كاریگەرییە نەرێنییەكانی لەسەر ئابووری وڵات زیاتر كرد.

ئەوەش لە كاتێكدایە نەتەوەیەكگرتووەكانی لە ماوەی رابردوودا رایگەیاند، رێژەی ھەژاری لە عێراق گەیشتووەتە 40%.

ئەو پەرلەمانتارە رەتیدەكاتەوە ده‌ڵێت، 70%ی تێپەڕاندووە.