ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت ناوی "ته‌ندروستی جیهانی" ببیستێت
K24 – هه‌ولێر:
ململانێی نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی په‌تای كۆرۆنا تا دێت توندتر ده‌بێت.
له (23ی ئازار/ مارسی 2020)دا، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێریس داوایكرد، ململانێكان راگیرێن و ته‌نیا شه‌ڕی كۆرۆنا بكرێت.
حه‌وت هه‌فته‌یه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له هه‌وڵدایه، ئه‌و داوایه‌ی سكرتێره‌كه‌ی بێنێته دی، به‌ڵام لایه‌نه‌كان مل به‌و داواكارییه ناده‌ن.
فه‌ره‌نسا و تونس ره‌شنووسی بڕیارێكیان ئاماده كردووه، به‌ڵام چین و ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی پشتیوانیكردنی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ناكۆكن.
چین پێداگره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له پڕۆژه بڕیاره‌كه‌دا باسی رێكخراوه‌كه بكرێت و وڵاتان پابه‌ند بكرێن به‌وه‌ی پشتیوانی له‌و رێكخراوه بكه‌ن.
هه‌رچی ئه‌مه‌ریكایه، ره‌تیده‌كاته‌وه رازی بێت ناوی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له پڕۆژه بڕیاره‌كه‌دا هه‌بێت و نایه‌وێت پشتیوانی له ته‌ندروستی جیهانی بكات.
ئیستۆنیا و ئه‌ڵمانیا، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، پڕۆژه بڕیارێكی نوێیان ئاماده‌كرد و تێیدا داوایانكرد، له جیهاندا بۆ ماوه‌ی 90 رۆژ له سه‌رجه‌م ململانێكاندا ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌ندرێت.
پڕۆژه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا و ئیستۆنیاش، باسی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی نه‌كراوه.
ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی بۆ پڕۆژه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا و ئیستۆنیا ده‌ربڕیوه، چونكه ناوی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی تێدا نه‌هێنراوه.
چین ره‌تیكرده‌وه پشتیوانی هیچ پڕۆژه‌یه‌ك بكات، ئه‌گه‌ر بێت و باس له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی نه‌كات.
ئه‌مه‌ریكا هه‌موو هاوكارییه‌كی بۆ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی راگرتووه.
دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، رێكخراوه‌كه به پشتیوانیكردنی چین تۆمه‌تبار ده‌كات و پێی وایه ئه‌و رێكخراوه نه‌یتوانیوه هیچ بۆ ئه‌مه‌ریكا بكات.
له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌وڵدراوه كۆده‌نگی له باره‌ی پڕۆژه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا و تونس كۆبكرێته‌وه و دڵی چین و ئه‌مه‌ریكا رازی بكرێت، له‌به‌ر چین باسی رێكخراوه ته‌ندرووستییه‌كان بكرێت و له‌به‌ر ئه‌مه‌ریكاش ناوی ته‌ندروستی جیهانی نه‌هێنرێت.
له پڕۆژه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا و تونس‌دا له بری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، نووسراوه "ئاژانسه ته‌ندرووستییه تایبه‌تمه‌نده‌كان" بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه دژایه‌تی نه‌كرێن.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز