عێراق.. پارێزەرێک تیرۆر کرا و دوو منداڵ درانە بەر دەستڕێژی گوللـە

ئاگریش لە زەوی جووتیارانی کورد لە خانەقین بەردرا

K24 – هه‌ولێر:

لە ناحیەی میقدادیە سەر بە پارێزگای دیالە، چەند چەکدارێکی نەناسراو دەست ڕێژی گوللـەیان لە دووکانێک کرد و دوو منداڵ، بە سەختی بریندار بوون.

پەیامنێری کوردستان24ـی ئاشکرای کرد، ئەو دوو منداڵە بە ناوەکانی لەیلا پێنج ساڵ و یوسف ئەحمەد یازدە ساڵ، خوشک و بران.

هەروەها، ئێوارەی ئەمڕۆ، لە ناحیەی عەبارە، چەند چەکدارێک پارێزەرێکییان تیرۆر کردووە. جیا لەوانەش، لە گوندی قەڕامی سەر بە خانەقین، چەند چەکدارێک ئاگریان لە دانوێڵەی جووتیارانی کورد بەرداوە.

هەروەها، بەهۆی ھێرشێکی چەکداریی بۆسەر گەڕێکی پۆلیسی دیالە لە گوندی حەمیدەی سەر بە شارەدێی عەبارە، پۆلیسك کوژرا و ئەفسەرێک بریندار بوو.