ده‌نگی نه‌شاز له زۆربووندایه
ره‌نگه ئێوه‌ش وه‌ك من دیقه‌تی ئه‌وه‌تان دابێت، هه‌ر كاتێك به‌ینی حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم گرفت و سستی تێده‌كه‌وێت، له ناوخۆی هه‌رێمیش، هه‌ندێك ده‌نگی نه‌شاز په‌یدا ده‌بن كه له خزمه‌تی ئه‌و عه‌قڵًیه‌ت و بۆچوونانه‌ی عێراقن، كه لێره و له‌وێ و له ده‌می ئه‌م و ئه‌و و ئه‌و هێزه و فلانه هێزه سیاسییه گوێمان لێده‌بێت. به تایبه‌ت ئه‌و ده‌نگانه‌ی به كینه و حیقدێكی كۆن و هاورده‌كراو، جاره‌جاره خۆڕسكیش، ڕقیان له هه‌رێمی كوردستانه و چاویان به ئاسووده‌یی و هێز و ئارامی و گه‌شه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت.
كه له‌وێ (له به‌غدا) ده‌نگی دژایه‌تی به‌رامبه‌ر به هه‌رێم هه‌ڵبڕا، ئه‌وانه‌ی خۆشمان، ئه‌وانه‌ی له‌و ئاوه لێڵه شتێكیان پێده‌بڕێت، ده‌كه‌ونه دژایه‌تیكردنی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك ئه‌وه‌ی باب كوشته‌ی ئه‌م هه‌رێمه بن. ئه‌م هاوكێشه‌یه قورس نییه و پێكه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، بۆیه ده‌نگه (نه‌شازه‌كانی كورد) چ له به‌غدا و چ له هه‌رێمیش زیاتر‌و زیاتر ده‌بن، به جۆرێك كه گه‌ر هیچیش له سیاسه‌ت نه‌زانی، زۆر به روونی تێده‌گه‌ی كه ئه‌و ده‌نگه (نائاكاری و قێزه‌ونانه) له‌خزمه‌ت ئه‌جێندای برسیكردن و په‌راوێز خستنی هه‌رێمی كوردستان دایه‌و هه‌ر ئه‌وانیشن كه به (خۆمانه گوته‌نی) تیغ تیغه‌ی هه‌ندێك سه‌ركرده و لایه‌نی سیاسی عێراقی ده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی له رێگه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵه‌وه گرفت بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن. ئه‌گینا چۆن چۆنی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تێك یان سه‌رۆك دیوانی ئه‌نجومه‌نێك به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ یاسا و ده‌ستوور و رێككه‌وتنامه‌ی نێوان هه‌ر دوو حكومه‌ت، دێت قووتی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان راده‌گرێت.
ئه‌مه ئه‌گه‌ر بێویژدانی و پشتكردن له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان و هه‌رزان بازاڕكردنی خوێنی شه‌هیدان و لاوازكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت، چ شتێكی دیكه‌ی لێ ده‌خوێنرێته‌وه؟
نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌م جۆره كه‌سانه‌ی لێ نابڕێت كه خه‌ڵك و خاك ده‌فرۆشن و خیانه‌ت له نه‌ته‌وه‌كه‌یان ده‌كه‌ن. مخابن كه سزاش نادرێن و ناكه‌ونه به‌ر قینی گه‌له‌كه‌شیان، به‌ڵكو زۆر به بێ روویی و بێ شه‌رمانه داوای به‌كارهێنانی هێزیش ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر هاوخوێن و هاونه‌ته‌وه‌ی خۆیان، نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه له‌وه‌ته‌ی هه‌یه نه‌یارو دوژمنه‌كانی، به ئاگر و ئاسن سه‌ركووتی ده‌كه‌ن و ئه‌نفال و زینده‌به‌چاڵ و كیمیابارانی ده‌كه‌ن.
هه‌ر ئه‌و ده‌نگه نه‌شاز و بێ ره‌وشتانه بوون كه له‌سه‌رده‌می مالیكیش داوای بڕینی به‌شه بوجه‌ی هه‌رێمیان كرد و له‌سه‌رده‌می عه‌بادیش به پێش حه‌شدی شه‌عبی كه‌وتن و كه‌ركووكیان راده‌ستی ئه‌وان كرد، له‌هه‌ر كونجێكی ئه‌م دونیایه بووایه، ئه‌م جۆره كه‌سانه به تاوانی خیانه‌تكردن له ئاسایشی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی سزا ده‌دران. به‌ڵام مخابن، كه هه‌ر جاره له‌به‌ر (بێده‌وڵه‌تی) قوتاریان ده‌بێت. با (ده‌وڵه‌ت) باین و ئه‌م جۆره كه‌سانه‌ش وا ره‌فتاریان كردبوایه.
ئه‌م جۆره مه‌خڵوقانه (راست و چه‌پ) كه‌وتونه‌ته دژایه‌تیكردنی حوكمڕانیه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تا پێیان بكرێت له به‌غدا خه‌ریكی لاواز كردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانن، له به‌غدا تێنویه‌تیان ناشكێت و دێن‌و جارێك به به‌سیاسیكردنی پرسی لامه‌ركه‌زی و جارێكیش به هه‌ڕه‌شه كردن له راگرتنی دانیشتن و كاری په‌رله‌مان و به‌خۆپێشاندانی نایاسایی بێ رووخسه‌ت، ئاژاوه و پشێوی ده‌نێنه‌وه، ته‌نیاو ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ڕبه‌یه‌ك له پارتێكی خاوه‌ن كورسی زۆری په‌رله‌مانی بده‌ن.
ئاخر بابه‌تی لامه‌ركه‌زیه‌ت گه‌ر به سیاسی نه‌كرێت و به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی بێت و به نیه‌تێكی یاسایی و ئیداری (پاك) لێی بڕوانی، نه‌ك خراپ نییه، به‌ڵكو له باشیش باشتره، به‌ڵام له‌و كات و قوناغه‌ی كه هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه پێی تێپه‌ڕده‌بێت، هه‌ر كه‌سێكی عاقڵ ده‌زانێت كه ده‌یانه‌وێت ئه‌م بابه‌ته به سیاسی بكه‌ن، چونكه پێشینه‌ی ئه‌و جۆره داواكارییانه له كاتی (عه‌بادی)یش هه‌بوو و ده‌یانگوت ده‌مانه‌وێت راسته‌وخۆ به حكومه‌تی (عه‌بادییه‌وه) ببه‌سترێینه‌وه، چونكه ئه‌و سنووره‌مان بۆ ده‌كاته جه‌ننه‌ت و هه‌موو مانگێ به زیاده‌وه‌ش پاره‌مان بۆ ده‌نێرێت. نیوه‌ی خاكی كوردستانیشیان به‌خشی، كه‌چی نه‌ك هیچی بۆ نه‌كردن، بگره له‌سه‌ریشی قه‌رزدار بوونه‌وه.
هه‌میشه گووتومه له‌و هه‌رێمه‌ی ئێمه هه‌موو شتێك تێكه‌ڵی یه‌ك و سه‌روو بن كراوه، ئه‌رك و ماف و به‌رپرسیاره‌تی تێكه‌ڵ كراوه، كه‌سی ناحه‌ق خۆی به حه‌قدارو حه‌قداریش خۆی بێده‌نگ كردووه.
پرنسیپی (فصل بین السلطات) كه بیرمه‌ندی یاسایی (مونتسیكیو) له په‌رتووكی (رۆحی یاساكان) ی ساڵی (1748) ئاماژه‌ی پێدابوو، باس له‌وه ده‌كات كه هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاتی (یاسادانان و جێبه‌جێ كردن و دادوه‌ری له‌یه‌كتری جیان و وه‌زیفه‌شیان جیایه و ده‌بێت رێز له یه‌كتریش بگرن و ته‌ده‌خولی كاروباری یه‌كتری نه‌كه‌ن و باڵانسی نێوانیشیان بپارێزن).
ئێ خۆ له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵگرتنی پاڕێزبه‌ندی، هه‌م حكومه‌ت له چوارچیوه یاساییه‌كه‌ی خۆیدا، كاری خۆی كردووه و هه‌میش ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له یاسا لای نه‌داوه و هه‌میش په‌رله‌مان به پێی یاسا و په‌یڕه‌وی ناوخۆیی خۆی كاری كردووه، جا هه‌ر په‌رله‌مانتارێك و به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مانیشه‌وه ده‌بێت سوپاسگوزار بێت كه یاسا سه‌روه‌ر بێت، چونكه هه‌ر خۆیان موشه‌رره‌عی ئه‌و یاسایانه‌ن، جا چ پێویست ده‌كات، له‌به‌ر خاتری به (یاسایی) به‌ڕێوه‌چوونی كاری په‌رله‌مانی داوای راگرتنی كاری په‌رله‌مان بكه‌ن! ئه‌م جۆره تێڕوانینه، له كاره‌ساتیش، كاره‌ساتبارتره.
په‌رله‌مان جێگه‌ی نازوفیزی ئه‌و و ئه‌م و به منداڵانه هه‌ڵسوكه‌وتكردن نییه، یاسا ته‌شریع بكه و چاودێری كاری حكومه‌ت بكه و ببه به وردبین بۆ هه‌موو كارێكی نایاسایی، به‌ڵام به به‌ڵگه و دۆكیومێنت. هاتووهاواریشت با له نێو هۆڵی په‌رله‌مان بێت، نه‌ك سۆشیال میدیا و راگه‌یاندن ببێته مینبه‌ری كاری په‌رله‌مانی.
ناحه‌قم نییه بڵێم، هه‌موو هاوكێشه‌كان له‌م هه‌رێمه‌ی خۆمان عه‌كس بوونه‌ته‌وه، ئاخیر ناكرێت له هه‌ولێر شه‌ریك بن، له سلێمانیش ئۆپۆزیسیۆن و له به‌غداش نه‌یارێكی سه‌رسه‌خت و دۆستی ئه‌وانه بن كه تینووی برسیكردنی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن.
چ كاره‌ساتێكی مه‌زنه، كه هه‌ر جاره گه‌لی كوردستان ده‌یه‌وێت هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵی ئاسووده‌یی هه‌ڵكێشێت، چه‌ند كه‌سانێكی نه‌فس نزمی نێو نه‌ته‌وه‌كه‌ت بێن و ببنه هۆكاری نه‌هامه‌تی و برسیكردنی خه‌ڵكی خۆت و سزاش وه‌رنه‌گرن و به‌روو سووری بێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان و تێیدا بسووڕێنه‌وه.
هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان له‌و بگره و به‌رده‌یه‌ی هێنده ساڵه حكومه‌ته‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ماندوو بوون و پێویستیان به خه‌یاڵ و ژیانێكی ئاسووده‌یه. كیانێك له ناوچه‌یه‌كی شڵه‌ژاو له‌سه‌ر پێیه‌كانی خۆی وه‌ستاوه و نه‌یاره‌كانی چه‌پ و راست لێی ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت بیچه‌مێنن. خۆشبه‌ختانه، نه‌ك ناچه‌مێت، به‌ڵكو به‌هێزتریش ده‌بێت. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی بۆی درووست ده‌كرێت، كه‌چی هێشتاش به به‌هێزییه‌وه له مه‌یدان ماوه‌ته‌وه.
ئه‌م هێزه زاده‌ی مێژوو و خوێن و خه‌باتی سه‌دان ساڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی بنده‌سته كه به جینۆساید و كیمیاباران و له‌شكركێشی و برسی كردنیش ئه‌و هێزه‌ی كه‌م نه‌بۆته‌وه. بۆیه ده‌بێت پارێزه‌ری هه‌موو ده‌ستكه‌وت و دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه بین، گه‌ر نه‌بین ده‌مانتوێننه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن دوژمن هه‌میشه هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ئێمه‌یان داوه.
* ئه‌ندامی خوولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.