بەڤیدیۆ؛ خۆپیشانده‌رێكی ره‌شپێست سووتا
K24 - ئه‌مه‌ریكا
خۆپیشانده‌رێكی رەشپێستی ئەمەریکی له ویلایه‌تی نۆرس كارۆلاینا له‌كاتێكدا ویستی بازاڕێك بسووتێنێت، خۆی سووتا.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی برایت بارت، كه زیاتر رووداوه سه‌یره‌كانی خۆپیشاندانه‌كان ده‌گوازێته‌وه، "له رۆژی پێنجه‌می خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مەریكا و له‌كاتی هه‌ڵكوتانه سه‌ر بازاڕه‌كانی شاری فایتڤیڵ له ویلایه‌تی نۆرس كارۆلاینا، ئێواره‌ی رۆژی 30 ئایار، خۆپیشانده‌رێكی ره‌شپێست ویستی ئەو بازاڕە بسووتێنێت، كه‌چی خۆی سووتا".
ساتی رووداوەکە لەڕێگەی مۆبایل تۆمارکراوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، تێیدا چۆنییەتی گڕگرتنی خۆپیشاندەرەکە دەردەکەوێت، کە دواتر له‌لایه‌ن هاوڕێكانییه‌وه دەکوژێنرێتەوە.
به‌پێی راپۆرتێكی سی بی ئێس، خۆپیشاندان له كاتژمێر 03:00ـی دوانیوه‌ڕۆوە لە ناوەندی شاری فایتڤیڵ ده‌ستیپێكردووه بێ ئه‌وه‌ی هیچ تووندوتیژییه‌ك رووبدات، تاوەکو كاتژمێر 07:00ـی ئێواره. له‌ناكاو لەکاتژمێر 07:15 خولەکی ئێوارەوە، ئاگر لەسەرەوەی بازاڕەکە دروست بووە و، بۆ ماوه‌ی 45 خووله‌ك دووكه‌ڵ به‌رزبووەتەوە.
خۆپیشاندانەکە تاوەکو کاتژمێر 09:00 بەردەوام بووە، تاوەکو یه‌كه‌ی پۆلیسی ئاماده له شاری فایتڤیڵ بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و بازاڕەکە، گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه. به‌پێی سی ئێن بی سی "دوای تاڵانكردنی بازاڕی جه‌ی سی پینی، توانرا خۆپیشاندانەکە كۆنترۆڵ بكرێت".
هـ.ر.