هه‌ندێك لایه‌ن كۆرۆنا وه‌ك موزایه‌ده‌ی سیاسی به‌كارده‌هێنن
K24- هه‌ولێر:
له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و بۆ پاراستنی هاوڵاتیان له مه‌ترسییه‌كانی په‌تاكه به‌رده‌وامن و رێكاری گرنگ و پێوست گیراونه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن ئه‌و بابه‌ته‌یان كردووه‌ته موزایه‌ده‌ی سیاسی و هاووڵاتیان دژی رێكاره‌كانی حكومه‌ت هانده‌ده‌ن.
له‌م باره‌شه‌وه بژار مو‌سا، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر دووپاتی كرده‌وه: حه‌ق نییه بابه‌تی كۆرۆنا تێكه‌ڵی سیاسیه‌ت بكرێت و ئه‌وانه‌شی خه‌ڵك به‌لاڕێدا ده‌به‌ن، به‌ئه‌ركی ئه‌خلاقی و به‌رپرسیارانه‌ی خۆیان هه‌ڵنه‌ستاون.
هاوكات زانا مه‌لا خالید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانیش گوتی: ئه‌و كاره وه‌كو ئه‌وه‌یه، كه هاووڵاتیان هانبدرێن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و رووی بۆمبێك بچن تا پیایدا بته‌قێته‌وه! ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی پێ تاونابار و ناشرین بكرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدا به‌رپرسانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ستایشی رێكار و رێنماییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پاراستنی هاووڵاتیان له مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا ده‌كه‌ن و زۆر به گرنگ و پێویست له‌ناوچه‌كه‌دا وه‌سف ده‌كه‌ن. به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌نی ناوخۆیی به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی خۆیان ده‌یانه‌وێت له‌گرنگی ئه‌و هه‌وڵانه كه‌مبكه‌نه‌وه، كه به‌م كاره‌شیان ژیان و ته‌ندروستی گشتیان خستووه‌ته مه‌ترسی و خه‌ریكه هاووڵاتیان و كوردستانیش دووچاری كاره‌سات ده‌كه‌نه‌وه.
H.B