مسته‌فا كازمی مووچه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و پله باڵاكانی كه‌م كرده‌وه
K24- هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، حكومه‌ته‌كه‌ی بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی و پله باڵاكانی داوه.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، مسته‌فا كازمی نووسیویه‌تی: "رێگه ناده‌ین چاره‌سه‌ركردنی دۆخی دارایی له‌سه‌ر حیسابی مافی فه‌رمانبه‌رانی خاوه‌ن داهاتێكی سنووردار و خانه‌نشینان و ئه‌وانه‌ی شایسته‌ی چاودێری كۆمه‌لایه‌تین، بكرێت. بۆیه بڕیاری ئێمه ئه‌وه‌یه: پله و مه‌رته‌به‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كان و پله تایبه‌ت و باڵاكان كه‌م بكه‌ینه‌وه و هه‌وڵ بۆ نه‌هیشتنی دوو مووچه‌یی وه‌همی بده‌ین و به‌زاناییش نه‌فه‌قاتی حكومی دیاری بكه‌ین. ئێمه به‌یه‌كه‌وه سوورین له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كه".
پێشتریش ئاژانسی "بغداد الیوم" ره‌شنووسی بڕیاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی بڵاوكرده‌وه، تێیدا جه‌خت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری قه‌یرانی ئێستای ئابووری كراوه‌ته‌وه، كه به‌هۆی دابه‌زینی داهاتی نه‌وت و داهاته‌كانی دیكه هاتووه‌ته ئاراوه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی كورتهێنانێكی گه‌وره له بودجه‌ی گشتی عێراق.
H.B