وەرزی چاندنی بیبەری شیرینە لە پێنجوێن

جووتیارێک: ئەوەی خۆمان دەیخۆین، ئەوەش دەدەین بە خەڵک

K24 - هەولێر

لە دەشتە بە پیتەکەی پێنجوێن، یەکێک لەجوانترین دیمەنەکانی کشتووکاڵکردن بەدیدەکرێت، کە کاری هەرەوەزییە ئێستاش جووتیارانی پێنجوێن بەو هەرەوەزییە خەریکی چاندنی بیبەرن.

لەسەرەتای مانگی شوباتەوە تۆوی بیبەر دەچێنرێت و، دەکرێتە نێو پەینەوە تاوەکو لە نیوەی مانگی ئایار دەبێتە شەتڵ، دواتر هەڵدەکەنرێت و لەلایەن جووتیارانەوە دەچێنرێت.

عەلی عەبدوڵڵا ماوەی 25 ساڵە جووتیارە، باسی هەنگاوەکانی بەرهەمهێنانی بیبەر دەکات و جەختیش دەکاتەوە لەوەی "ئەو بیبەرەی ئێمە لەژێر جەمەلۆن دایدەنێین، زۆر لەوە باشترە کە پێی دەڵێن بەیت... من لەو بیبەرە دەبەمەوە ماڵی خۆم و دەیخۆم، ئەوە نییە بەجیا تەماتە و بیبەر بۆ خۆم بکەم، خوا ئاگادارە چی لەسەر سفرەی خۆمان دادەنێین و دەیخۆین، ئەوەش دەدەم بە خەڵک".

ساڵانە لە زەوییە بەپیتەکانی دەشتی پێنجوێن رووبەرێکی فراوان بە بیبەری شیرین دەچێنرێت و، خواستێکی زۆریشی لەسەر هەیە.

 

هـ.ر.