بەھۆی كۆرۆنا بەڕێوەبەرایەتییەك لە سلێمانی دادەخرێت

فەرمانبەرێكیان تووشی كۆرۆنا بووە

K24 - سلێمانی

بەھۆی تووش بوونی فەرمانبەرێکیان  بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڕێوەبەرایەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی بڕیاریدا دەوام لە فەرمانگەکە رابگیرێت.

ئەدیب لەتیف، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی بە کوردستان24 راگەیاند، دوێنێ ئەنجامی پشکنینی فەرمانبەرێكی بەڕێوەبەرایەتیەکان دەرچووەو دەرکەوتووە ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە، بۆیە بە راوێژ لەگەڵ وەزارەتی شەھیدان و پارێزگاری سلێمانی و تەندروستی سلێمانی بڕیاریان داوە تا 21 ئەم مانگە دەوام لە فەرمانگەکەیان رابگیرێت.

ئاماژەی بەوەشدا ئەو فەرمانبەرە دوو رۆژ دەوامی کردووە رۆژانەش کەسانی بەساڵاچوو زیاتر سەردانیان دەکەن، بۆیە لەپێناو پاراستنی تەندروستی ھاووڵاتیان و فەرمانبەران ئەو بڕیارەیان داوە.

راشیگەیاند، داوایان لە تەندروستی سلێمانی کردووە فەرمانگەکەیان بۆ پاکبکەنەوەو فەرمانبەرەکانیان لە ماڵەوە خۆیان کەرەنتینە کردووە، ئەگەر ھەر کەسێکیان نیشانەی ڤایرۆسی کۆرۆناناین ھەبوو پشکنیان بۆ دەکرێت.