دادگای بەرایی دوکان کەرەنتین کرا

فەرمانبەرێك تووشی كۆرۆنا بووە

 K24 - سلێمانی

فەرمانبەرێكی دادگای بەرایی دوكان تووشی كۆرۆنا بوو، دادگاكەش كەرەنتین كرا.

لە راگەیەندراوێكدا دادگای بەرایی دوكان ئاشكرای كرد: "بەهۆی تووشبوونی یەکێک لە فەرمانبەرانی دادگای بەرایی دوکان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی دادوەران و فەرمانبەران و هاووڵاتییان سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بڕیاریدا بە کەرەنتینکردنی دادگای بەرایی دوکان بۆ ماوەی چواردە رۆژ لە رێکەوتی ٢٠٢٠/٦/١٥ ەوە".

ئاماژە بەوەشكراوە: "پێویستە سەرجەم دادوەران و فەرمانبەرانی دادگاکە پشکنینیان بۆ بکرێت. داواکارین هەمووان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن".