نووسراوەكەی سەرۆكی پەرلەمان نه بە بڕیاری پەرلەمان هەژمار دەكرێت و نه هێزی یاسایی-شی هەیه
خوێندنه‌وه‌یه‌كی یاسایی بۆ نووسراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان
سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته، چه‌ند پرسیارێك لای یاساناسان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و هه‌روه‌ها هاووڵاتیانیش دروست ده‌بێت، له‌وانه:
- ئه‌و بریاره سه‌رۆكی په‌رله‌مان یاساییه؟
- ئایا بریاره‌كه هیچ به‌هایه‌كی یاسایی هه‌یه؟
- ئایا بریاره‌كه بریارێكی یاساییه یاخود بریارێكی ئیدارییه؟
- بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه، پاڵپشت به‌بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان، هه‌روه‌ها یاسا به‌ركاره‌كان و په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، رای خۆمان ده‌خه‌ینه‌روو (پێویسته هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت كه ئه‌و نووسراوه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به بریارێكی یاسایی هه‌ژمار ناكرێت، به‌ڵام لێره‌دا بۆ شیكردنه‌وه‌و روونكردنه‌وه یاساییه‌كانمان وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌نووسراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به بریاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاتووه، ئێمه‌ش ده‌سته‌واژه‌ی بریاری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌كارهێناوه بۆ به‌رچاوی روونی زیاتر).
- به‌رله‌خستنه‌رووی خوێندنه‌وه یاساییه‌كان، سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت چه‌ند راستییه‌ك هه‌یه وه‌كو خۆی ئاماژه‌ی پێبده‌ین، چونكه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌لێكه‌وته‌كانی ده‌ركردنی ئه‌و بریاره نایاساییه‌وه هه‌یه كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ریكردووه.
- له‌رێككه‌وتی (07.05.2020)، دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدراو له‌دانیشتنه‌كه‌دا به ده‌نگی 57 په‌رله‌مانتار، پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار (سۆران عومه‌ر) هه‌ڵگیرا. ئه‌م دانیشتنه به‌پێی حوكمه‌كانی په‌یره‌وی ناوخۆ، سه‌رجه‌م مه‌رجه یاساییه‌كانی به‌ستنی دانیشتن و ژماره‌ی ئاماده‌بووان بۆ ته‌واوكردنی نیسابی یاسایی و ده‌نگدانی تێدابوو. دوای ده‌رچوونی بریاری ژماره 4ی ساڵی 2020 په‌رله‌مانی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی رێككاره یاساییه‌كان و پرۆسه‌ی ده‌رچواندنی یاسا‌و بریاره‌كان له‌هه‌رێم، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاری ناوبراو، نووسراوێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردبوو بۆ تانه‌دان له‌بریاری ژماره 4ی ساڵی 2020. دوای چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك و وه‌رگرتنی راوێژی یاسایی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان بێده‌نگی هه‌ڵبژارد چونكه ئه‌وه له‌لای روون بوو كه بریاری ژماره (4)، بریارێكی دروسته و هیچ كێشه‌یه‌كی یاسایی نه‌بوونی تێدا نییه.
- ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسورمان بوو، له‌رێككه‌وتی 14.06.2020 سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بریارێكی ده‌ركرد (له راستیدا ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌ناوی بریاری سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بریاری ژماره 4ی ساڵی 2020، نه به‌بریاری په‌رله‌مانی هه‌ژمار ده‌كرێت و نه هێزی یاسایی-شی هه‌یه) بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بریاری ژماره 4ی ساڵی 2020.
- به‌ر له‌هه‌موو شتێك ئه‌و بریاره‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، له‌رووی (شكلی و موزوعی)، هه‌ڵه‌ی زه‌ق و گه‌وره‌ی تێدایه كه چاوه‌روان نه‌ده‌كرا له‌یاسا ناسێك رووبدات، كه ئه‌مانه‌ن:
- أ/ له‌رووی شكلییه‌وه نایاسایی و عه‌یبداره، چونكه نابێت بریاری په‌رله‌مان له‌سه‌ر نووسراو و كڵێشه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌رچێت.
- هه‌روه‌ك نابێت له‌ناوه‌رۆكی بریاری په‌رله‌مانی، وێنه‌یه‌ك له‌بریاره‌كه ئاراسته‌ی فلانه لایه‌ن و ده‌زگا یاخود كه‌س بكرێت.
- هه‌ر بریارێكی په‌رله‌مانی كه ده‌رده‌چێت، ئه‌وا ناونیشان و ژماره‌ی تایبه‌ت به‌خۆی وه‌رده‌گرێت وه‌كو (بریاری ژماره 4ی ساڵی 2020)، به‌ڵام ئه‌و بریاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بێ ناونیشان وژماره‌یه.
- ب/ له‌رووی یاسایی و بابه‌تییه‌وه، ئه‌م بریاره پره له‌هه‌ڵه‌ی یاسایی و به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌یخه‌ینه‌روو:
- له‌ناوه‌رۆكی بریاره‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه به‌هه‌ندێك برگه‌و مادده‌ی په‌یره‌وی كراوه، له‌كاتێكدا هیچ پێشێڵكارییه‌كی نایاسایی بۆ ئه‌و برگه‌و ماددانه ئه‌نجام نه‌دراون و به‌به‌ڵگه‌ش ده‌سه‌ڵمێندرێن كه پێشێڵ نه‌كراون.
- 1. به‌پێی حوكمی مادده‌ی 18ی په‌یره‌وی ناوخۆ، سه‌رۆكی په‌رله‌مان جێبه‌جێكاری یاسا‌و بریاره‌كانی په‌رله‌مانه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و مادده‌یه جوڵاوه‌ته‌وه.
- 2. له‌برگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی (19)ی په‌یره‌وی ناوخۆ، ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه كه له‌كاتی ئاماده‌نه‌بوونی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌توانێت موماره‌سه‌ی سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بكات كه له‌مادده‌ی 18 په‌یره‌و ئاماژه‌ی بۆ كراوه، كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیاده‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه ده‌كات:
- به‌رێوه‌بردن و ئیداره‌دانی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان
- ئیمزاكردنی هه‌ر بریارو نووسراوێك
- موخاته‌به‌كردنی داموده‌زگا ده‌ستوورییه‌كان
- له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌رك وده‌سه‌ڵاتێكی دیكه كه ئاماژه‌ی پێدراوه.
- 3. هه‌روه‌ها له‌هه‌مووشی گرنگتر، تێپه‌ربوونی زیاتر له‌ماوه‌ی مانگێك به‌سه‌ر ده‌رچواندنی بریاری ژماره چوار‌و بێده‌نگی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌وماوه‌یه‌دا به‌ڵگه‌ی دروستی و یاسایی بوونی ئه‌و بریاره‌ی په‌رله‌مان بوو.
- 4. ئه‌گه‌ر ئه‌و هۆكاره لاوازانه‌ی له‌بریاره‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بریاری ژماره 4 راست بن! ئه‌وا ده‌بێت پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش هه‌ڵبوه‌شێته‌وه كه له‌دانیشتنی په‌رله‌مانی رۆژی07.2019 كرا، هه‌مان رێككاری یاسایی كه بۆدانیشتنی رۆژی (07.05.2020) كه بۆ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانتارێك ودواتریش بریاری ژماره 4ی لێكه‌وته‌وه، ئه‌وا بۆ ئه‌و دانیشتنه‌ش ئه‌نجامدرابوو.
- 5. ئه‌و ماف و ده‌سه‌ڵاته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌خۆی داوه، له‌هیچ ده‌ستوور ویاسا‌و عورفێكی یاسایی نه‌دراوه‌ته سه‌رۆكی په‌رله‌مان و له‌هیچ شوێنێك و په‌رله‌مانێكی جیهانیش ئه‌و شێوه ده‌سه‌ڵاتانه نییه‌و نه‌بووه.
- 6. بریاره‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، جگه له‌بریارێكی ئیداریی و ئاسایی و ئاست نزم، هیچ به‌هاو هێزێكی یاساییان نییه.
- 7. به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت سه‌رۆكی په‌رله‌مان خۆی بكاته مه‌رجه‌ع بۆ بابه‌ته‌كانی تانه لێدان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی یاسا‌و بریاره‌كان، وه‌ك له‌بریاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه ئاماژه‌ی پێدراوه.
- 8. به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بریاری ژماره (4)، هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌و مه‌گه‌ر ته‌نها له‌دانیشتنێكی په‌رله‌ماندا و به‌ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان ئه‌و رێككاره یاساییه بگیرێته‌به‌ر بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی.
په‌رله‌مانتار / بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان