له نزیك سلێمانی بۆردومانی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری په‌كه‌كه كرا
K24 – سلێمانی:
به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، كه په‌یامنێری كوردستان24 له زاری شاهێدحاڵێكی رووداوه‌كه‌وه ده‌ستیكه‌وتوون، له ئاكامی بۆردومانكردنی سه‌یرانگه‌ی كونه ماسی له سنووری قه‌زای شارباژێڕ دوو چه‌كداری په‌كه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌ك كه‌سی دیكه بریندار بوون.
شاهێدحاڵێكی رووداوه‌كه بۆ كوردستان24 گوتیشی: له نزیكه‌وه ته‌رمی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی په‌كه‌كه‌ی بینیوه كه كوژراون و روونیشیكرده‌وه، به ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن قوربانییه‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی.
هه‌روه‌ها گوتی: هێزێكی ئه‌منی و تیمه‌كانی ئاسایش له سنووری رووداوه‌كه بڵاوبوونه‌ته‌وه. یه‌كێك له‌و چه‌كدارانه‌ی له بۆردومانه‌كه رزگاری بووه به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رایكردووه و چه‌كدارێكیش له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراوه.
له‌و باره‌یه‌وه، شاھۆ عوسمان، قائیمقامی شارباژێر بۆ کوردستان24 رایگه‌یاند، کەمێک پێش ئێستا سەیرانگای کونە ماسی بۆردومان کراوە، بەڵام تائێستا ژمارەی قوربانیان نەزانراوە.
ئه‌م بۆردومانكردنه‌ی ناوچه‌یه‌كی نزیك له سلێمانی چه‌ند رۆژێك دوای ئه‌وه دێت، كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ رایگه‌یاندبوو، شاری سلێمانی كه‌وتووه‌ته ژێر هه‌ژموونی په‌كه‌كه.
ئه‌م هه‌واڵه راستكراوه‌ته‌وه