ئاستی بەرھەمی ناوخۆیی لە عێراق دادەبەزێت
K24 - ھەولێر
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشكرای كرد، ئاستی بەرھەمی ناوخۆیی لە نیوەی یەكەمی ئهمساڵدا 13.3% دابەزیوە.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق راپۆرتێكی دهربارەی ئاستی بەرھەمی ناوخۆیی بڵاوكردووەتەوەو ئاشكرای كردووە، كۆی بەھای ئاستی بەرھەمی ناوخۆیی لە شەش مانگی ئەمساڵدا گەیشتووەتە 44 ملیارو 900 ملیۆن دۆلار، بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی رابردوو ئاستی بەرھەمی ناوخۆیی %13.3 دابەزیووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئاستی بەرھەمی ناوخۆیی لەنیوەی یەكەمی ئەمساڵ و بەراورد بە چارەگی كۆتایی ساڵی 2019 بەرێژەی 20.9% داكەوتووە.
ھۆكاری داكەوتنهكهشی بۆ دابەزینی نرخی نەوت و كەمبوونەوەی ئاستی بەرھەمی كشتوكاڵی و لە سەروویانەوە بۆ كاریگهریی و لێكەوتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گەڕاندووهتەوە.