قەدەغەی ھاتووچۆ لە ھەولێر كەوتە واری جێبەجێكردنەوە
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ قەدەغەی ھاتووچۆ لە سنووری پارێزگای ھەولێر كەوتە واری جێبەجێكردنەوە و ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.
بەھۆی تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ژووری ئۆپەراسیۆنی ھەولێر بڕیاریدا لە ئەمڕۆوە تا 4/7/2020 ھاتووچۆ قەدەغە بكرێت. بەگوێرەی بڕیارەكە تا ئەو وادەیە ھیچ جۆرە ھاتووچۆیەك لەنێوان ھەولێر و پارێزگاكانی دیكە نابێت.
بەپێی بڕیارەكەی ژووری ئۆپەراسیۆنی ھەولێر، رێگە دەدرێت بە كرانەوە و كاركردنی ئەم شوێنانە:. نانهواخانهكان، ماركێتی گهڕهكهكان، دوكانی سهوزه و میوهفرۆشی، عهلوه، ئۆتۆمبێلی دابینكردنی كهلوپهلی ماركێتهكان، ئۆتۆمبێلی گهیاندنی دهرمان، دهرمانخانهی ئێشكگر، ئۆتۆمبێلی فرۆشتنی غازی ماڵان، كۆمپانیای پهیوهندی، تانكهری گازی مۆلیده، كۆمپانیای خۆراك".
عەلی رەشید، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بە كوردستان24ی راگەیاند: "دوای كاتژمێر 12ی شەو ھاتووچۆ ئاسایی دەبێت، ئەو ھاووڵاتییانەی سەفەر و ئیشوكاریان ھەیە دەتوانن ھاتووچۆ بكەن".
ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان رووی لە ھەڵكشانە و گیان لەدەستدانیش بەو ڤایرۆسە زیادیكردووە. محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە كوردستان24ی رایگەیاند: "ئێستا 3 ھەزار و 811 تووشبووی كۆرۆنا له نهخۆشخانهكانی ھەرێمی كوردستانن".