زانایان هۆشداری ده‌ده‌ن.. ڤایرۆسی كۆرۆنا خۆی گۆڕیوه
K24- هه‌ولێر:
زانایان هۆشداری ئه‌وه ده‌ده‌ن، گۆڕانكاری له گه‌رده پرۆتینه‌كانی ترشه ئه‌مینییه‌كانی زنجیره‌ی "RNA"ی روویداوه، به‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤ 10 ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و كاته زیاتر بووه، كه له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی له وڵاتی چین بڵاوبووه‌وه.
تیمێكی زانایان له په‌یمانگه‌ی سكریبس بۆ تویژینه‌وه له فلۆریدا پشكنینیان بۆ پرۆتینی "spike" كردووه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كه جۆرێكی زۆر مه‌ترسیدارتر له پێشان درووست بووه.
دكتۆر هیریۆن چۆی، كه توێژه‌رێكی به‌شداره له‌و توێژینه‌وه‌یه، ده‌ڵێت: "گۆڕانكاری له دڕكه پرۆتینه‌كان "ده‌نگۆڵه تاجییه‌كانی به‌رگی ده‌ره‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه" روویداوه و ئه‌و گۆڕانكاریه‌ش بۆ ئه‌وه روویداوه، تا شوێنی گه‌رده پرۆتینه‌كانی "spike"ی له‌كاركه‌وتووی كۆن قه‌ره‌بوو بكاته‌وه".
ئه‌مه له كاتێكدایه، پرۆتینی "spike" ئه‌و پێكهاته‌یه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كاری ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی به وه‌رگرانی "ACE-2"ی خانه‌كانی سیكڵدانۆچكه‌كانه‌وه هه‌ڵواسێت، ئه‌وانیش ئه‌و خاڵانه‌ن كه ڤایرۆسه‌كه بۆ چوونه ناو له‌شی مرۆڤ به‌كاریان ده‌هێنێت.
به‌گوێره‌ی زانایانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، گۆڕانكارییه‌كه له مانگی 1ی ئه‌مساڵه‌وه له ڤایرۆسه‌كه‌دا روویداوه و له‌م باره‌شه‌وه دكتۆر چۆی ده‌ڵێت: ئێستا ڤایرۆسه‌كه زۆر مه‌ترسیدارتره له پێشان.
هه‌رچه‌نده پێداچوونه‌وه بۆ توێژینه‌وه‌كه نه‌كراوه و له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "bioRxiv" بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام زانایان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان دڵنیان كه ڤایرۆسه‌كه ئێستا 10 ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و كاته مه‌ترسیداره كه له چین سه‌ری هه‌ڵدا.
هاوكات مایكل فه‌رزان، ئه‌ندامی تیمی توێژه‌ران ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات، ڤایرۆسه‌كه توانیویه‌تی به شێوه‌یه‌ك گۆڕانكاری له‌خۆیدا بكات، كه بتوانێت به هێزێكی زیاتره‌وه خۆی به خانه‌كانه‌وه هه‌ڵواسێت، بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی له‌ناو نه‌چێت".
كۆپی ڤایرۆسه نوێیه‌كه ناوی "SG614" یه و به فه‌رمی به "D614" ناسراوه و ئه‌و جۆره‌یه كه ئێستا له وڵاتانی كه‌نه‌دا، ئیتاڵیا، به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا به‌ربڵاوه.
له لێدوانێكیشدا بۆ رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست، دكتۆر چۆی ده‌ڵێت: "توێژینه‌وه‌ی په‌تا گوازراوه‌كان و زانیارییه‌كانی ناو توێژینه‌وه‌كه‌مان هۆكاری راسته‌قینه‌ی خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆری جێگره‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا نیشان ده‌دات".
زانایان ده‌ڵێن وێڕای به‌هێزی پرۆتینی "spike"، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به پرۆتینه كۆنه‌كه نیشانه‌ی توندی نه‌خۆشییه‌كه له مرۆڤ ده‌رناكه‌ون و ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكارییه، 12 جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای كوژه‌ر له به‌ریتانیا دۆزراونه‌ته‌وه.
H.B