'' گواردیۆلا و پویۆڵ دەبێت بگەڕێنەوە بارسێلۆنا ''
ماوەیەکە دەنگۆی دوورخستنەوەی کیکێ سێتیێن راهێنەری بارسێلۆنا بەرگوێ دەکەوێت، ئەویش بە هۆی ئەنجامە لاوازەکانی ئەم دواییە و چەند کەسێکیش لە دوورەوە بۆ ئەم پۆستە ناویان دەبیسترێت و لەوانەش پێپ گواردیۆلا و چاڤی هێرناندێز.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵ3 وڵاتەکەی چاڤی هێرناندێز ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا و راهێنەری ئێستای سەدی قەتەری لەبارەی داهاتووی بلاوگرانا گووتی '' پێموایە کارگێری ئێستای بارسا لە پێناو رزگار کردنی ئەو یانەیە پێویستە کار بۆ گەڕاندنەوەی پێپ گواردیۆلا و کارلێس پویۆل بکەن، چونکە ئەمانە دوو ئەفسانەی ئەو یانەیەن و دڵنیام دەتوانن بلاوگرانا لەم قەیرانە رزگار بکەن''.
چاڤی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە راهێنەرایەتی خۆی لەگەڵ بارسێلۆنا گووتی '' بێگومان ئارەزووی گەورەم ئەوەیە ببم بە راهێنەری بارسا و هەمیشە هەوڵ دەدەم بەم خەونە بگەم، بەڵام نازانم کەی کاتی دێت وتا ئە کاتەش هەر بەردەوام دەبم''.