پێشنیاز بۆ دەسپێكردنەوەی پێشینەی خانووبەرە و ھاوسەگیری دەكرێت

.

K24 - ھەولێر

بڕیاریدەری لیژنەی یاسایی لە پەلەرمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە دەرەنجامی پڕۆژەی چاكسازی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، پێشنیازیان بۆ دەستپێكردنەوەی پێشینەی خانووبەرە و ھاوسەگیری كردووە.

جەلال محەمەد، بڕیاریدەری لیژنەی یاسایی لە پەلەرمانی كوردستان لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی رۆژباشی كوردستان24 رایگەیاند، لە دەرەئەنجامی چاكسازییەكەی حكوومەت، لیژنەی یاسایی چەند پێشنیازێكی ئاراستەی حكومەت كردووە بۆ دەستپێكردنەوەی پێشینەی ھاوسەرگیری و خانووبەرە و كشتوكاڵی.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێشنیازی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان بۆ حكومەت لەبارەی دامەزراندنی سندووقی پشتیوانی دارایی نیشتەجێبوون، دەستەبەری كۆمەڵایەتی، پێشینەی خانووبەرە و ھاوسەرگیری، ھەوڵی جیدی بۆ دەدەرێت.