سەرۆكی شارەوانی خزمەتگوازاری و ژینگەپارێزی ھەولێر كۆرۆنای تێپەڕاند
K24 - ھەولێر
دوای دوو ھەفتە له چاودێری تەندروستی و كەرەنتین كردنی تەواو فەرمان خەلیل، سەرۆكی شارەوانی خزمەتگوازاری و ژینگە پارێزی ھەولێر لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبووە و ئەو ئاماژە بە سیستم و رێكارە خۆپارێزییەكان دەكات، كە سەرەڕای خۆپاراستن تووشی ڤایرۆسەكە ھاتووە و دواى 14 رۆژ مانەوەى لە ماڵ و دەرچوونی یەكجاری ئامادەیە پلازمای خۆی ببەخشێتە تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە.
جگە لە فەرمان خەلیل رێزدار كورە گەورەكەی كە تەمەنی 13 ساڵە لە بنەماڵەكەی پشكنینەكەی پۆزەتیڤ دەبێت و لەگەڵ باوكی بۆ ماوەی 13 رۆژ دەكەونە ژێر چاودێری تەندروستی و چارەسەری ئەم نەخۆشییە. وەك خۆی باسی لێوەدەكات لە كۆی 6 كەسی بنەماڵەكەیان و نزیكەی 20 فەرمانبەر كە بەركەوتەیان بوون، بەڵام تەنیا رێزدار تووشبووه.
فەرمان خەلیل، لە رۆژانی كار كردنی وەك خۆی باسی دەكات رۆژێك دوای كۆبوونەوەیەك لە شارەوانی ھەستی بە ئازار كردووە و چەند نیشانەیەكی ڤایرۆسەكەی ھەبووە و بەمجۆرە تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسەكە باس دەكات و دەڵێ، چونكه رێنماییەكانی خۆپاراستنی جێبەجێكردووە ھیچ كەسی لە شوێنی كارەكەی تووش نەكردووە.