ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە دەیان کەس لە ورمێ تووشی کۆرۆنا دەکات

.

K24 - ھەولێر

بەھۆی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە پارێزگای ورمێی رۆژھەڵاتی كوردستان، دەیان كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و دایك و باوكی بووك و زاواش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستدا.

جەواد ئاقازادە، سەرۆكی زانكۆی پزیشكی ورمێ وێرای ھۆشداریدان بە دۆخی خراپی تەندروستی لە پارێزگای ورمێ ئاشكرای كردووە، بەھۆی گوێنەدان بە رێنماییەكانی خۆپارێزییەوە لە پارێزگای ورمێ لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە جگە لە تووشبوونی دەیان كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دایك و باوكی بووك و زاواش گیانیان لەدەستداوە.

سەرۆكی زانكۆی پزیشكی ورمێ دەشڵێت، تەنیا لە پارێزگاکەیان نزیك بە 800 كەس لە نەخۆشخانەكان خەوێندراون و باری تەندروستی زۆربەیان ناجێگیرە.