كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی دۆخی دارایی دەستیپێكرد
K24 – ھەولێر
كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی دۆخی دارایی و ئابووری ھەرێمی كوردستان دەستیپێكرد و وەزیری دارایی و پلاندانان و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری دانوستانەکانی ھەولێر و بەغدا ئامادەی كۆبوونەوەكە دەبن.
بەھجەت عەلی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە كوردستان24ی گوت: "لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان راپۆرتێك لەبارەی دۆخی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان دەخرێتەڕوو، ھاوكات باس لە رێكخستنەوەی داھاتەكان دەكرێت".
ھۆشمەند سادق، پەیامنێری كوردستان24 لە تەلاری پەرلەمان رایگەیاند: "پەرلەمانتاران پرساری زۆریان ئامادەكردووە، بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەكەدا ئاراستەی وەزیری دارایی و ئابووری بكەن".
بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ، پەرلەمانی کوردستان خوێندنه‌وه بۆ راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری سه‌باره‌ت به (دۆخی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان) دەکات و وه‌زیرانی دارایی و ئابووری و پلاندانان و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دانوستاندن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا و سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عیراق ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبن.
هەروەها لە خاڵی دووەمی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پەرلەمانی کوردستان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازە یاسای ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له هه‌رێمی كوردستان دەکات.