هونەرمەند سابیر کوردستانی تووشی کۆرۆنا بووە

دۆخی تەندروستیی ناجێگیر بووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە

K24 - هەولێر

هونەرمەند سابیر کوردستانی تووشی کۆرۆنا بووە، ماوەیەک بەهۆی ناجێگیریی دۆخی تەندروستیی بەهۆی سەختی تووشبوونی بە پەتاکە لە نەخۆشخانە خەوێنراوە، بەڵام ئێستا رەوشی باشە.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ئاسای تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی بە کوردستان24ـی راگەیاند "هونەرمەند سابیر کوردستانى تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووە و پێشتر لە ژێر چاودێرى تەندروستیدا بووە، بەڵام ئێستا تەندروستى جێگیرە".

سەرچاوەکەی کوردستان24 ئەوەشی خستەڕوو؛ سابیر کوردستانی لە 28ـی مانگی رابردوودا بەهۆى ناجێگیریى دۆخی تەندروستى رەوانە نەخۆشخانە کراوە. لە سەرەتاى تووشبوونى بە ڤایرۆسەکە چەند نیشانەیەکی هەبووە، بەڵام دواى وەرگرتنى چارەسەرەکان ئێستا حاڵەتەکەى جێگیر بووەتەوە.

 

هـ.ر.