ده‌رباره‌ى دیاریكردنى واده‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له عێراق
یه‌كێك له خاڵه گرنگه‌كانى كارنامه‌ى حكومه‌تى ئێستاى عێراق، كاركردنه بۆ دیاریكردنى واده و ره‌خساندنى هه‌لى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له عێراقدا، له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌دا سه‌رۆكى حكومه‌ت رۆژى 6-6-2021 ى راگه‌یاند بۆ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتى.
بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ر پرۆسه‌یه‌كى هه‌ڵبژاردن، سێ بنه‌ماى سه‌ره‌كى پێویست هه‌ن، كه ده‌بێ بوونیان هه‌بێت، ئه‌گینا به‌ڕێوه‌چونى هه‌ڵبژاردن مه‌حاڵ ده‌بێت:
1- یاساى هه‌ڵبژاردن.
2- بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ به‌رێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن و ده‌ستنیشانكردنى واده‌كه‌ى.
3- ئاماده‌یی ئه‌و سازمانه‌ى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌بات كه له عێراقدا كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانه.
سه‌باره‌ت به خاڵى یاساى هه‌ڵبژاردن، له كۆتایی ساڵى رابردوو هه‌موارى یاساى ژماره 45ى ساڵى 2013ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرایه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا یاسا‌كه به ته‌واونه‌كراوى ماوه‌ته‌وه و چه‌ندین مادده‌ى دژ به یه‌كى تێدایه، كه له‌گه‌ڵ چه‌مك و مه‌به‌ستى هه‌مواركردنه‌وه‌كه ناگونجێت به تایبه‌تیش كه ئه‌و یاسایه له ناواخندا له سه‌ر بنه‌ماى ئه‌وه داڕێژراوه كه پارته سیاسییه‌كان له عێراقدا ڕۆڵیان لاواز بكرێت و كاندید به شێوازى تاك خۆى بپاڵێویت و شێوازى دابه‌شكردن و جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانیش وه‌ك له مادده‌ى (15) ى یاساكه‌دا هاتووه هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و به‌رمه‌بنایه داڕێژراوه كه‌چى له مادده‌كانى (11 و 12 و 14) ئاماژه بۆ بونى لیست كراوه ده‌كات، له‌لایه‌كى تره‌وه له مادده (13) ى یاساكه‌دا كه تایبه‌ته به ڕێخكستنى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن ، كه‌چى به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌پڕژاوه‌ته سه‌ر چۆنیه‌تى دابه‌شكردنى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن به تایبه‌تیش كه ئێستا باس له بچوككردنه‌وه‌ى بازنه‌كان بۆ ئاستى قه‌زا یان زیاتر ده‌كرێت ، به شێوه‌یه‌ك كه هه‌ر (100000) سه‌د هه‌زار كه‌س كورسییه‌كى په‌رله‌مانى بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێت به‌ڵام هه‌ر له و مادده‌یه‌دا ئاماژه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى كورسییه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كراوه بۆ (251) كورسى به كۆتاى پێكهاته ئیتنیه‌كانیشه‌وه، ئه‌مه‌ش نه‌گونجاوه له‌گه‌ڵ مادده‌ى (49) ى ده‌ستوورى عێراق كه تیایدا هاتووه كه‌وا پێویسته بۆ هه‌ر (100000) سه‌د هه‌زار كه‌س له هاووڵاتیانى عێراق كورسییه‌ك له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دابین بكرێت، به پێى دوا ئاماره‌كانى عێراق له هه‌ردوو وه‌زاره‌تى پلاندانان و بازرگان‌یش ئێستا ژماره‌ى دانیشتوانى عێراق نزیك ده‌بیته‌وه له (40.000.000) چل ملیۆن كه‌س بۆیه ئه‌گه‌ر به‌مپێیه بێت ده‌بێ ژماره‌ى كورسییه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران زیاد بكرێت بۆ (400) كورسى.
ئه‌وه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئێستا رایىكردنى یاساى نوێى هه‌ڵبژاردنه‌كان له ژێر خواست و ئیراده‌ى پارته سیاسییه گه‌وره‌كانى عێراقدایه چونكه به‌ر له‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت پێویسته یاسا‌كه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به ره‌زامه‌ندى نوێنه‌رانى ئه‌وان ته‌واو بكرێت و بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌ستنیشان بكرێن ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ره‌ندى ئه‌وان تا راده‌یه‌كى زۆر ناگونجێت به تایبه‌تیش دوابه‌دواى خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى شاره‌كانى عێراق كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك لایه‌نه سیاسییه‌كانیان ره‌تده‌كرده‌وه.
بۆیه ده‌كرێت بڵێین تا ئێستا یاسایه‌كى ته‌واوكراو له عێراقدا بوونى نییه كه بتوانێت له سایه‌یدا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.
سه‌باره‌ت به خاڵى دووه‌م كه بریتییه له بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ به‌ڕێوه‌چونى هه‌ڵبژاردن و ده‌ستنیشانكردنى واده‌كه‌ى، ئه‌وه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئالیه‌تى ده‌ستنیشانكردنه‌كه مقۆمقۆى زۆرى نایه‌وه له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق و دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه به‌وه‌ى كه بۆ ئه‌م بڕیاره ده‌بوایه رێككه‌وتنى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراقى له سه‌ر بكرایه كه‌چى ئێستا روون بۆته‌وه كه ته‌نانه‌ت بڕیاره‌كه له نێو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقیش تاووتوێ نه‌كراوه بۆیه به بڕیارێكى تاكلایه‌نه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت لێكده‌درێته‌وه، بۆیه‌ش له یه‌كه‌مین كاردانه‌وه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه بۆ ئه‌وه كرا كه پێویسته كۆبونه‌وه‌ى هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه بكرێت، چونكه هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته به بێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران نابێت و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش رێكارى یاسایی تایبه‌تمه‌ندى هه‌یه.
بۆیه له‌م رووه‌شه‌وه‌ى ده‌كرێت بڵێین بڕیار‌و واده‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوخته تا ئێستا جدى و یه‌كلا كه‌ره‌وه نییه.
ده‌رباره‌ى خاڵى سێیه‌م كه ئاماده‌یی كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانه.
وه‌ك ئاشكرایه له كۆتاییه‌كانى ساڵى 2019دا ته‌واوى كۆمسیاران و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان تا ده‌گاته ئاستى به‌ڕێوه‌به‌رى هۆبه له كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردندا له كاره‌كانیان به‌خشران و خزمه‌تى فه‌رمانبه‌ریان گواسترایه‌وه سه‌ر میلاكى فه‌رمانگه جیاجیاكانى تر له داموده‌زگاكانى حكومه‌ت، به‌مه‌ش هه‌رچى كادیرى شاره‌زاى بوارى هونه‌رى و ئه‌نجامدانى پرۆسیسى هه‌ڵبژاردن هه‌بوو هه‌مووى دوورخرایه‌وه و ده‌سته‌یه‌كى نوێ له ئۆفیسى نیشتمانى و پارێزگاكان ده‌ستبه‌كاربوون، ئه‌وه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ی داهاتووى هه‌ڵبژاردن له‌وانى رابردوو زۆر ئاڵۆزتر و ناڕوونتره به تایبه‌تیش له روانگه‌ى فره‌بازنه‌یى و رێكخستنى لیستى كاندیده‌كان و شێوازى له یه‌كجیاكردنه‌وه و ئه‌ژماركردنى ده‌نگه‌كان و په‌یڕه‌وكردنى سیسته‌مى جیاواز له یه‌ك كاتدا پڕۆسه‌كه ئاڵوزتر ده‌كات و ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن كارمه‌ندانى كۆمسیۆنه‌وه راهێنان و ئاماده‌كارى زۆر باش نه‌كرێت ئه‌سته‌مه بتواندرێت پرۆسه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی و به پاكى به‌ڕێوه‌بچێت، به تایبه‌تیش كه كۆمسیۆن به پێى ده‌قى یاسایی ناچاركراوه ئامێره‌كانى وردبینى و خێراكردنى ئه‌نجامه‌كان (جهاز التحقق و تسریع النتائج) به كاربێنێت و زانیارى ورد له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كان رابگه‌یه‌نێت له سه‌ر ئاستى ته‌واوى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردندا هه‌روه‌ها ئالیه‌تى پێشكه‌شكردنى سكاڵا و تانه‌ى هه‌ڵبژاردن به شێوازێك رێكخراوه كه پرۆسه‌كه خاوده‌كاته‌وه، چونكه له یاساكه‌دا هاتووه ئه‌گه‌ر له هه‌ر بازنه‌یه‌كى هه‌ڵبژاردن سكاڵا پێشكه‌شكرا و له ئه‌نجامى وردبینى ده‌ركه‌وت رێژه‌ى جیاوازیه‌كه گه‌یشته له %5 ئه‌وا پێویسته ته‌واوى ده‌نگه‌كان به ده‌ست هه‌ژمار بكرێنه‌وه.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئێستا له عێراقدا دادگاى فیدرالى له كاركه‌وتووه و تا ئێستا به‌هۆی ململانێى لایه‌نه سیاسییه گه‌وره‌كان نه‌توانراوه كارا بكرێته‌وه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریى نه‌رێنى به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا ده‌بێت، چونكه راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى گشتى له عێراقدا به‌بێ په‌سه‌ندكردنى دادگاى ئیتیحادى نابێت .
* ئه‌ندامى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى (پ.د.ك)، ماسته‌ر له بوارى یاساى هه‌ڵبژاردن.