كێ دهبێته پادشای لیسبۆنا، مێسی یان لیڤاندۆسكی؟
لە یارییەکانی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لە نێو چوار یاری ئەم قۆناغە، تەنھا یەک یاری تێدایە کە دەتوانرێت بوترێت یاری کۆتایی پێشوەختە، کە ئەویش لە نێوان ھەردوو یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و بایرن میونشنی ئەڵمانیە.
یارییهكانی قۆناغی ههشت دوێنێ به ریمۆنتادایهكی مێژووی پاریس سانجێرمان له دژی ئاتڵانتا دهستیپێكرد، ئهمڕۆش له دووهمین یاری ئهم قۆناغه ئاتڵێتیكۆ مەدرید و لایبزیگی ئەلمانیا به یهك دهگهن.
لە ڕۆژی ھەینیش یاری لوتکەی ئەم قۆناغە لە نێوان بارسا و بایرن دەکرێت، پاشان دوایین یاری ئەم قۆناغە لە ڕۆژی شەممە به جهنگی نێوان مان سیتی و لیۆن كۆتایی دێت و ناسنامه ههر 4 یانهكهی پێشكۆتایی بهدیار دهكهوێت، ھەموو یارییەکانیش لە شاری لیسبۆنای پورتوگالی بێ ئامادەبوونی ھاندەران دهكرێن و تەنیا بە یەک یاری ئەنجامەکان یەکلای دەکرێنەوە (بێ یاری چون و ھاتن).
لە نێوان ھەر چوار یارییەکە، تەنھا یاریەکەی نێوان بارسا و بایرن زۆرترین چاوی لەسەرە و پێشبینیكردنیش بۆ ئهنجامهكه سهخته، چونکە ھەردوو یانەکە بە دوو جەمسەری گەورەی تۆپی پێی ئەورووپا دادەنرێن و ھەر یەک لەم دوو یانەیە پێشتر توانیویانە پێنج جار ببنە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، بەڵام لە نێوان ھەر شەش یانەکەی تر، تەنھا ئاتڵێتیكۆ مەدریدە کە لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوو ئامادەبوونێکی باشی له چامپیۆنزلیگ ھەبووە و ئەمجارە دەیەوێت بۆ یەکەمجار لە مێژووی یانەکە ببێتە پاڵەوان، پێنج یانەکەی تر بۆ یەکەمین جاریانە دەگەنە ئەم قۆناغە و ئەمەش یەکەمجارە شتی وا لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ڕووبدات، کە لە نێوان شەش یانەی ئامادەبوو، ھیچ کامەیان پێشتر خاوەنی ئەم نازناوە نەبوون.
لە ساڵانی پێشتر لەم قۆناغە، بە لایەنی کەم دوو یان سێ یاری بەھێز و ململانێ توند و ئاست نزیک لە یەکتر ھەبوو کە زانینی ئەنجام تێیدا زەحمەت بوو، بەڵا بۆ ئەمساڵ، ئەم حالەتە تەنھا بۆ یاری بارسا و بایرن دەبینرێت، ھەرچەندە ئێستا بارودۆخی بایرن زۆرباشتر دیارە بە بەراورد لەگەل یانە کەتەلۆنیەکە.
سەبارەت بە 2 یاریەکەی تر، پێشبینی دەکرێت کە ئەرکی یانەکانی مان سیتی و ئاتڵێتیكۆ تارادهیهك ئاسانتر بێت بۆ قۆناغی پێشکۆتایی، بە بەراورد لەکەل یانەکانی تر کە ئاستیان نزمتر دەبینرێت، بەڵام دەبێ ئەوەش بوترێت کە لە تۆپی پێ زۆرجار ئەنجامی چاوەڕوان نەکراو دەبینرێت، ھەروەکو لە قۆناغی پێشتر ڕوویدا، کاتێک یانەی لیۆن توانی خانمەپیرەکە بکاتە دەرەوەی پالەوانیەتەکە.
زۆربەی ھەوادارانی وەرزش یاری نێوان کەتەلۆنیەکان و باڤاریەکان بە یاری کۆتایی پێشوەخت ناودەنێن، ئەویش لەبەر گەورەیی و مێژووی ھەردوو یانەکە دەگوترێت دەبووایە ئەم دوو یانەیە تا دوا قۆناغ بەریەک نەکەوتبان.
پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە، ئایا مێسی دەتوانێ سیناریۆیەکەی ٢٠١٥ دوبارە بکاتەوە، کاتێک لە جولانەوە ناوازەکەی وەکو یاری بۆکسێن پشتی بواتینگی لە زەویدا و یانەی بارسێلۆنای گەیاندە یاری کۆتایی و دواتریش بۆ پێنجەم جاربوونە پالەوان لەسەر حیسابی یۆڤەنتۆسی ئیتاڵی، یان لیڤاندۆڤسکی و ھاوڕێکانی بۆچونێکی تریان دەبێت و وەکو سالی ٢٠١٣ یانەی بارسێلۆنا دووردەخەنەوە لەم پاڵهوانێتییه؟
ئەگەر چاوێک بە مێژووی ڕووبەڕوبەنەوەی ھەردوو یانەکەدا بخشێنینەوە، لە خولی یانە پالەوانەکانی ئەوروپا، ھەردوو یانە لە سالی ١٩٩٨ لەیەک کۆمەڵە بوون، لە ھەردوو یاری چون و ھاتن، بایرن توانی سەرکەوتن بەدەست بێنێت (٢-١ و ١-٠)، دیسان لە سالی ٢٠٠٩ لە قۆناغی ھەشتی پالەوانیەتەکە، بارسێلۆنا توانی لە یاریگای کامب نۆ سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار بکات (٤-٠)، بهڵام لە یاریگای ئەلیانز ئەرینا، یارییەکە بە یەکسان بوون (١-١) کۆتایی ھات و ھەر لەم سالیش بارسا توانی نازناوەکە بەدەست بێنێ و پاش ئەوەی لە مان یونایتیدی بردەوە، لە ٢٠١٣ لە قۆناغی پێشکۆتایی ڕووبەڕوی یەکتر بوونەوە، لەم ساڵەدا بایرن توانی گەورەترین ئەنجام تۆمار بکات، کاتێک توانی بە ھەردوو یاری چون و ھاتن حەوت گۆل تۆمار بکات (٤-٠ و ٣-٠ )، ئەو کات یانەی بایرن توانی ببێتە خاوەنی نازناوەکەش پاش ئەوەی توانی لە ھاونیشتیمانەکەی یانەی دۆرتمۆند بباتەوە، دواین یاریش لە نێوان ھەردوو تیپ (کە بە ناوی یاریزان بواتینگ دەناسرێتەوە)، یانەی بارسێلۆنا دیسان لە قۆناغی پێشکۆتایی توانی بە ئەنجامی چون و ھاتن سەر بکەوێ، چونکە لە یاریگای خۆی بە ئەنجامی (٣-٠) بردیەوە و لە یاریگای بایرن (٢-٣) دۆڕا، بە بەراوردی گۆل تۆمارکردن سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی و دیسان بووە پالەوانی چامپیۆنزلیگ، کە ئەمە دواین جاربوو بارسێلۆنا ببێتە پاڵهوانی خولی یانه پاڵهوانهكانی ئهورووپا.
دوور لە مێژوو ئەگەر باسی ئێستا بکەین لە بارودۆخی یانەی بایرن لە ھەموو لایەنێکەوە باشتر دیارە، ئەگەر بەراوردی ھەردوو یانەکە بکرێت، لە ڕووی ئاستی یاریزانەکانیان لە ھەموو ھێڵەکانی بەرگری و ناوەڕاست و ھێرشبردن، بە زەقی دەبینرێت کە لە ھەر سێ ھێڵ، بایرن بەھێزتر دیارە، ھەتا لە ڕووی یاریزانە یەدەگەکانیش ھەر بایرن باشترەو ئاستی یاریزانەکانیان لە یەک نزیکە بە بەراور لەکەل بارسێلۆنا کە بە تەواوی پشت دەبەستێت بە تواناکانی لیۆنێل مێسی، تاکە خاڵی لەیەک نزیکی ھەردوو یانە تەنھا گۆڵپارێزاکانیانن، کە ھەردوو یانە خاوەنی باشترین گۆلپارێزی جیھانن.
دەبێت یانە کەتەلیۆنیەکە بزانێت کە لەم قۆناغە ڕووبەڕووی یانەیەک دەبێتەوە کە تاکە یانەی لە خولی ئەمساڵ ھەموو یارییەکانی بردۆتەوە، یانەیەک کە بە ھێزترین ھێڵی ھێرشبردنی ھەیە و تا ئێستا توانیویانە ٣١ گۆل تۆمار بکەن، تەنھا لیڤاندۆڤسکی خاوەنی ١٣ گۆڵە و ھەر ئەویش گۆلکاری پاڵەوانیەتەکەیە.
کەواتە لەم قۆناغەدا ئەرکی یانە کەتەڵۆنییهکە زۆر زەحمەتتر دیارە، بە بەراورد بە یانە باڤارییەکە و زۆربەی بۆچوونەکان ئەوە دەردەخات کە یانەی بایرن بگاتە یاری پێشکۆتایی.
ئەوەی جێگای سەرەنجە لە ھەموو یارییەکانی پێشتری ھەردوو یانەکە، کامەیان براوە بووە، ھەر ئەویش دواتر نازناوەکهی بەدەست ھێناوە کەواتە لە کوردەواری دەوترێت (پێ و قەدەمیان پڕ خێر بووە بۆ یەکتر).