ئاستی بەرھەمھێنانی دانەگاز لە كوردستان دابەزیوە

بەرھەمھێنانی لە رۆژێكدا گەیشتووەتە 31 ھەزارو 700 بەرمیل نەوت

K24 - ھەولێر

كۆمپانیای دانەگازی ئیماراتی رایگەیاند، لەنیوەی یەكەمی ئەمساڵدا ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لەھەرێمی كوردستان 2% دابەزیوە.

كۆمپانیای دانەگاز لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، قەرەبای زیانەكانیان لە شەش مانگی سەرەتای 2020  زیادیكردووە و لەكاتێكدا ساڵی رابردوو داھاتیان بەربوونەوەی ھەبووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەگشتی داھاتەكانیان لە 39% دابەزیوە و ھەروەھا ئاستی بەرھەمھێنانیش 7% كەمیكردووە، لە ھەرێمی كوردستانیش ئاستی بەرھەمھێنان 2% دابەزیوە و بەجۆرێك بە تێكڕا بەرھەمھێنانی لە رۆژێكدا گەیشتووەتە 31 ھەزارو 700 بەرمیل نەوت.