توركیا وه‌ڵامێكی توندی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌باره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاستی دایه‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی هێڵی سوور بۆ توركیا داده‌نێن، رووبه‌ڕووی هه‌ڵوێستێكی توندی ئه‌نقه‌ره ده‌بنه‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌وانه‌ی هێڵی سوور له‌به‌رده‌م پرسه ره‌واكه‌مان له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست داده‌نێن، جگه له هه‌وڵوێستێكی توندی وڵاته‌كه‌مان رووبه‌ڕووی هیچ شتێكی دیكه نابنه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ئه‌گه‌ر هێڵی سوور له ناوچه‌كه بوونی هه‌بێت، ئه‌وا مافی توركیا و قوبرسییه توركه‌كانه بۆ ئه‌وانی دیكه دایبنێن".
جه‌ختیشی كرده‌وه له‌سه‌ر "گرنگیی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ململانێكانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ری و له‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و هاوكاریی نێوان وڵاتانی كه‌ناراوی، نه‌ك له رێگه‌ی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، رۆژی هه‌ینی رابردوو، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، "هه‌ڵویستێكی توندیان به‌رامبه‌ر ره‌فتاره‌كانی توركیا له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست وه‌رگرتوه" و گوتی: "هێڵێكی سوورمان بۆ توركیا له‌و ناوچه‌یه دیاری كردووه"، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "توركیا رێز له هیچ شتێك ناگرێت ته‌نیا هه‌نگاوی كرداری نه‌بێت".
ماكرۆن گوتیشی: "كاتێك كاره‌كه په‌یوه‌ندی به سه‌روه‌ری ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه هه‌بێت، پێویسته قسه و كرداره‌كان یه‌كانگیر بن. ده‌توانم بڵێم: توركه‌كان دركی پێ ناكه‌ن و رێز له هیچ شتێك ناگرن ته‌نیا هه‌نگاوی كرداری نه‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌م هاوینه‌دا ئه‌نجامیدا كارێكی گرنگ بوو و سیاسه‌تێك بوو، كه په‌یوه‌ندی به دانانی هێڵی سووره‌وه هه‌یه".
جێگای ئاماژه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی پشتگیری یۆنانی كرد، هه‌روه‌ها به‌هۆی هه‌ڵوێستی فه‌ره‌نسا به‌رامبه‌ر رۆڵی توركیا له لیبیا، له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا گرژییه‌كانی نێوان پاریس و ئه‌نقه‌ره ئه‌وه‌نده‌ی دیكه زیاتر بوون.
پێشتریش هه‌ر رۆژی هه‌ینی رابردوو، یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ره‌فتاره‌كانی توركیا له ناوچه‌كه ئاماده‌كاری بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا ده‌كه‌ن، دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌و سزایانه له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی یه‌كێتییه‌كه‌دا له 24 مانگی داهاتوو تاوتوێ ده‌كه‌ن.