رۆیشتنی گاریس به‌یل له ریال مه‌درید ده‌بێته راستی
پێگه‌ی كواترۆی ئیسپانی ئاشكرای كردووه ریال مه‌درید ئاماده‌یه گارییس به‌یڵ بۆ ماوه‌ی وه‌رزێك بداته مانچێسته‌ر یونایتد،
به‌پێی كواترۆ ریال مه‌درید بۆ ماوه‌ی وه‌رزێك ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری به‌یل بێت به‌مه‌رجیك مووچه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌م یاریزانه وێلزیه بدات،
ماوه‌ی دوو وه‌رزه گاریس به‌یل له گه‌ڵ ریال مه‌درید پشتی پێ نابه‌سترێت، به‌ڵام به‌هۆی مووچه‌ی سالانه‌كه‌ی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت ئه‌م یاریزانه به خواستن به یانه‌یه‌كی دیكه بدات.
گاریس به‌یلی ته‌مه‌ن 31 ساڵ، له هاوینی 2013 له یانه‌ی تۆتێنهام به به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید، له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه له كۆی 251 یاری 105 گۆڵ و 68 ئاسیستی كردووه و له هاوینی 2022 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه مه‌دریدییه‌كه كۆتایی دێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، جگه له به‌یل ریال مه‌درید به‌نیازه ماریانۆ دیازیش به‌شێوه‌ی خواستن به مانچێسته‌ریونایتد بدات.