بێده‌نگی زێدان و پێرێز بۆ ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م بۆمبه بوو
یانه‌ی بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی لاوتارۆ مارتینێز كشاوه‌ته‌وه و گۆڕه‌پانه‌كه‌ی بۆ ریال مه‌درید خۆشكردووه و له رێككه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ هێرشبه‌ره ئارجێنتیناییه‌كه نزیك بووه‌ته‌وه.
تۆڕی هه‌واڵی ESPNـی ئه‌مریكا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: بارسێلۆنا توانای كڕینی لاوتارۆ مارتینێزی نییه، چونكه گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه په‌یوه‌سته به فرۆشتنی ئۆمتیتی، رافینیا و تۆدیبۆ كه هیچ كامێكیان كڕیاری نییه، بۆیه بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی لاوتارۆ كشاوه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، تۆڕی هه‌واڵی كواترۆ و سپۆرت میدیاسێت، ئاشكرایان كردووه كه زێدان و پێرێز بێده‌نگی ده‌شكێنن و به گواستنه‌وه‌ی لاوتارۆ بۆمبه‌كه ده‌ته‌قێننه‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئینته‌ر میلان گه‌یشتۆته ڕێككه‌وتن و به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 8 ملیۆن یۆرۆ لاوتارۆ مارتینێز ده‌گوازێته‌وه ریزه‌كانی.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی ماركا نووسیویه‌تی: بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی هاوینه تووشی داڕمان دێت و سه‌رجه‌م پلانه‌كانی شكست دێنێت، له به‌رامبه‌ردا ریال مه‌درید خراپی دۆخی بارسێلۆنا ده‌قۆزێته‌وه و له چه‌ند رۆژی داهاتوو به به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ گواستنه‌وه‌ی لاوتارۆ راده‌گه‌یه‌نێت.
لاتارۆی ته‌مه‌ن 23 ساڵان، له یانه‌ی رایسینگ كڵه‌بی ئارجێنتینا پێگه‌یشتووه، له هاوینی 2018 به به‌های بیست و پێنج ملیۆن یۆرۆ روویكرده ئینته‌ر میلان، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 62 یاری، 20 گۆڵ و 6 ئاسیستی كردووه و گرێبه‌سته‌كه‌شی له هاوینی 2023 كۆتایی دێت.