رۆناڵد كومان له بارهی گواستنهوهی مێمفیس دیپای هاته دهنگ
رۆنالد کومان راهێنەری یانەی بارسێلۆنا رەتیدەکاتەوە یانەکەی هیچ رێکەوتنێکی لەگەڵ مێمفیس دیپای یاریزانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی و یانەی ئۆڵمپیک لیۆنی فەڕەنسی کرد بێت، دهشڵێت: پێكهاتهیهكی باشم لهبهردهسته.
راهێنەرەکەی بارسا بە رۆژنامەی فۆکسی وڵاتەکەی گوتووە ئەوان هیچ رێکەوتنێکیان لەگەڵ مێمفیس دیپای نەکردووە و هەر کاتێک بیانەوێت ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان، سەرەتا گفتوگۆ لەگەڵ یانەکان دەکەن، بۆیە ئەو دەنگۆیانە راست نین کە دەڵێن لەگەڵ ئەو یاریزانە رێکەوتوون.
کومان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە هەوڵەکانی یانەکەی بۆ گواستنەوەی ڤاینالدۆم و ئالکانتارا دەڵێت، ئێمە خەریکی ئامادەکارین بۆ وەرزی نوێ و بە بروای من یاریزانی پیویستمان بەردەستە بۆ وەرزی داهاتوو.