پێش ئه‌وه‌ی بگاته تۆتێنهام مۆرینیۆ په‌یامێكی توند بۆ به‌یل ده‌نێرێت
دوای ئه‌وه‌ی میدیاكانی به‌ریتانیا ئاشكرایان كرد كه هه‌موو شتێك كۆتایی هاتووه و گاریس به‌یل ئه‌م وه‌رزه له تۆتێنهام یاری ده‌كات، له به‌رامبه‌ر ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه پێش به‌یل بگاته له‌نده‌ن مۆرینیۆی په‌یامێكی توندی بۆ ناردووه و به یه‌كه‌وه‌ش گفتووگۆیان كردووه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی سه‌نی به‌ریتانیا گاریس به‌یل شه‌وی رابردوو گه‌یشتۆته له‌نده‌ن و پشكنینه پزیشكییه‌كانی یانه‌ی تۆتێنهامی به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕاندووه و به‌شێوه‌ی خواستن بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رزه به 20 ملیۆن پاوه‌ند په‌یوه‌ندی به تۆتێنهام كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پێش ئه‌وه‌ی به‌یل پشكنینه‌كان بكات له‌گه‌ڵ مۆرینیۆ گفتووگۆیان كردووه و راهێنه‌ر پورتوگالییه‌كه داوای لێكردووه پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه تۆتێنهام به‌ته‌واوه‌تی خۆی بۆ ركابه‌رییه‌كان ئاماده بكات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مۆرینیۆ داوای له به‌یل كردووه كه ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی خۆی بگۆڕێت و به باشترین شێوه بگه‌ڕێته‌وه و رووداوه‌كانی ریال مه‌درید له‌بیر بكات و به زووترین كات شوێنی خۆی له دڵی راهێنه‌ر و هانده‌ران بكاته‌وه.
سه‌ن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه گاریس به‌یل به‌ڵێنی به مۆرینیۆ داوه هه‌مان ئاستی سه‌رده‌می پێشووی له‌گه‌ڵ تۆتێنهام پێشكه‌ش بكات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی گاریس به‌یل له‌گه‌ڵ تۆتینهام 650 هه‌زار پاوه‌ند ده‌بێـت، به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه ریال مه‌درید ده‌بێت 50%ـی مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی گاریس به‌یل بدات.
گاریس به‌یل له هاوینی 2013 له یانه‌ی تۆتێنهام به به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه251 یاری كردووه، 105 گۆڵ و 68 ئاسیستی هه‌یه و مووچەی ساڵانەی له یانه‌ی ریال مه‌درید 15 ملیۆن یۆرۆ بوو، به‌مه‌ش دوای 7 ساڵ جارێكی دیكه به‌یل بۆ یانه‌ی تۆتێنهامی پێشووی ده‌گه‌ڕێته‌وه و هه‌فتانه 650 هه‌زار پاوه‌ند وه‌رده‌گرێت، نیوه‌ی ئه‌و مووچه‌یه هه‌فتانه ریال مه‌درید ده‌یدات.