سوپای ئازه‌ربیجان به چڕی شاره سه‌ره‌كییه‌كانی قه‌ره‌باغ تۆپباران ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سوپای ئازه‌ربیجان له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئه‌رمینیا به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆ به چڕی ده‌ستیكردووه به تۆپبارانكردنی شاری "خانكه‌ندی - ستیباناكرت"ی پایته‌ختی هه‌رێمی "ناگۆڕنۆ قه‌ره‌باغ".
ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكرده‌وه، تۆپخانه‌كانی سوپای ئازه‌ربیجان، ئه‌مڕۆ به چڕی بۆردومانی شاری "خانكه‌ندی"ی پایته‌ختی كۆماری دانپێدانه‌نراوی هه‌رێمی "ناگۆڕنۆ قه‌ره‌باغ"ـیان كردووه، كه یه‌كێكه له شاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه.
ئاژانسه‌كه، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له سوپای ئه‌رمینیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، له ئاكامی تۆپبارانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سوپای ئازه‌ربیجان، ده‌یان هاووڵاتی بریندار بوون، به‌ڵام هێشتا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه نه‌زانراوه، كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (2ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، شه‌شه‌م رۆژه له‌سه‌ر یه‌ك، سوپای ئازه‌ربیجان، كه له‌لایه‌ن توركیاوه پشتیوانی لێده‌كرێت، به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی "ناگۆڕنۆ قه‌ره‌باغ".
له‌و باره‌یه‌وه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری "یه‌ریڤان"، "ئارسرون هۆفهانیسیان" له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووكه‌وه، بڵاویكرده‌وه، ده‌یان كه‌س له ئاكامی ئه‌و تۆپبارانه‌ی سوپای ئازه‌ربیجان بریندار بوون و زیانی زۆر به ماڵ و حاڵی خه‌ڵكی شاره‌كه كه‌وتووه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه (27ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2020)، جارێكیدیكه شه‌ڕ له نێوان هه‌ریه‌ك له ئازه‌ربیجان و ئه‌رمینیا له‌سه‌ر هه‌رێمی "ناگۆڕنۆ قه‌ره‌باغ" روویدا. ئه‌م خوله‌ی شه‌ڕی نێوان ئه‌و دوو وڵاته له ماوه‌ی (20) ساڵی رابردوودا به مه‌ترسیدارترین ره‌وشی ئاڵۆزی ناوچه‌كه هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌رمینیا، رایگه‌یاندووه، ئازه‌ربیجان ده‌ستپێشخه‌ربووه و به پشتیوانی و كۆمه‌كی سه‌ربازی توركیا هێرشیكردووه‌ته سه‌ر هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی سوپای ئه‌رمینیا له هه‌رێمی "ناگۆڕنۆ قه‌ره‌باغ"، له به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی "باكۆ" رایگه‌یاندووه، هێزه‌كانی ئه‌رمینیا ته‌قه‌یان له خه‌ڵكی ئازه‌ربیجانی كردووه.
له نوێترین پێشهاتیشدا، له سه‌ر ئاستی سیاسیی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، "مایك پۆمپیۆ"، رایگه‌یاند، پێویسته هیچ هێزێكی ده‌ره‌كی ده‌ستوه‌ردان له ململانێی چه‌كداری هه‌رێمی "ناگۆڕنۆ قه‌ره‌باغ" نه‌كات. داواشیكرد، هه‌ردوو وڵات ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نن.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "فۆكس نیوز"، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، "مایك پۆمپیۆ" دوێنێ پێنجشه‌ممه (1ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، گوتی: "ئێمه سه‌رنجی خۆمان له باره‌ی ئه‌و ململانێ درێژخایه‌نه‌ی ئه‌و پارچه‌یه‌ی گۆی زه‌وی خستووه‌ته‌ڕوو. ئێمه دژی ئه‌وه‌ین، ئه‌و پرسه مۆركێكی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ربگرێت. له‌و بڕوایه‌داین پێویسته لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ململانێكه بمێننه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌ردوولا هانده‌ده‌ین ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نن. داوا له هه‌ردوولا ده‌كه‌ین بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی پێشوویان. قسه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوو وڵاتی ئازه‌ربیجان و ئه‌رمینیا كردووه، ئه‌و كاره بكه‌ن".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "توندوتیژی هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌ژادی و سیاسی له ناوچه‌كه چاره‌سه‌ر ناكات. ده‌ستتێوه‌ردانی وڵاتی سێیه‌م، یان هه‌ر وڵاتێكی دیكه هیچی لێ به‌رهه‌م نایه‌ت، جگه له ئاڵۆزتركردنی زیاتری كێشه‌كه".
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
وه‌رگێڕانی: ئ.ر
СРОЧНО ⚡️ ВС Азербайджана ударили по гражданским инфраструктурам города Степанакерт и по мирному населению.
— Arpine Vardanyan (@iarpivardy) October 2, 2020
BREAKING ⚡️ Azerbaijani armed forces have targeted civilian infrastructures and civilian population in Stepanakert. #StopAzerbaijaniAggression #StopAliyev pic.twitter.com/AwqkzpOqCc