سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌ڵامی پرسیاری 98 په‌رله‌مانتاری كوردستان ده‌داته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵامی پرسیاری سه‌رجه‌م ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌داته‌وه، كه له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان پرسیاریان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت كردووه.
رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له به‌رایی وه‌ڵامه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تدا رایگه‌یاند، (98) په‌رله‌مانتار پرسیاریان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت كردووه و ئه‌مه‌ش زۆرینه‌ی ره‌هایه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان ره‌خنه‌شی له‌و په‌رله‌مانتارانه گرت، كه هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان به‌جێهێشتووه و گوتی: پێویست بوو لێره بوونایه و گوێیان له وه‌ڵامه‌كان گرتبا.
ده‌قی وه‌ڵامه‌كانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
جارێكی دیكه زۆر سووپاس. سووپاس بۆ په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان، كه به تێبینی، پرسیار و ره‌خنه ئه‌وه‌ی پێویست بوو بیڵێن باسیان كرد. منیش ئه‌وه‌ی پێم بكرێت، به گوێره‌ی ئه‌و شتانه‌ی نووسیومه وه‌ڵامتان ده‌ده‌مه‌وه. هه‌ندێكیشی ره‌نگه ئاراسته‌ی به‌ڕێز كاك قوباد بكه‌م. به‌شێكیش ئه‌گه‌ر پێویست بێت كاك ئامانج وه‌ڵامی بداته‌وه. هه‌وڵده‌ده‌م كه‌مێك به كورتی، به‌ڵام به جۆرێك وه‌ڵامی ئێوه‌ی تێدا بێت، یه‌ك یه‌ك به خاڵه‌كاندا ده‌چمه‌وه، هیوادارم پشووتان درێژ بێت، چونكه زۆر پرسیارتان كردووه و هه‌وڵده‌ده‌م وه‌ڵامتان بده‌مه‌وه.
په‌تای كۆرۆنا:
باس له‌وه كرا له پایز و زستان په‌تای كۆرۆنا خراپتر بێت، حكومه‌ت چی ده‌كات، پێش هه‌موو شتێك پێویسته هه‌موو تاكێك هه‌وڵی خۆپارێزی بدات. ئێستا په‌تاكه به جۆرێك بڵاوبووه‌ته‌وه، رێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی بۆ كۆنترۆڵكردنی په‌تاكه، له‌وه ده‌رچووه، بتوانین به رێكاره‌كانی حكومه‌ت كۆنترۆڵی ده‌كه‌ین و فڵان ناوچه كه‌ره‌نتینه ده‌كه‌ین. بۆیه باشترین شت ئه‌وه‌یه په‌یڕه‌وی له تاك پارێزی بكرێت. ده‌ستكێش و ماسك به‌كاربهێنێت.
حكومه‌ت چی كردووه
جگه له‌وه‌ی له راپۆرته‌كه ئاماژه‌م پێدا، چه‌ند بڕه پاره‌یه‌كمان خه‌رجكردووه، 370 پزیشك و 500 كارمه‌ندی نوێ دامه‌زراوون، كه شاره‌زان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه.
نیشته‌جێبوون
ئێمه له وه‌زاره‌تی پلاندانان تیمێكمان دانا بۆ پێداچوونه‌وه به پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون. ئه‌وانه‌ی زۆریان نه‌ماوه، %95 تا %65 ئه‌گه‌ر ته‌واوكرابن، ئه‌وا ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر دراوه ته‌واو بكرێن. ئه‌وانی دیكه‌ش به گوێره‌ی توانای به‌رده‌ست، هه‌وڵده‌ده‌ین رێژه‌كه‌یان دابه‌زێنین. هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌ی پێویسته حكومه‌ت پاره‌یان بۆ ته‌رخان بكات، ته‌واویان ده‌كه‌ین. ئه‌وانه‌شیان كه‌رتی تایبه‌ت به‌رپرسه له ته‌واوكردنیان، له راپۆرته‌كه ئاماژه‌م پێدا سیاسه‌تی حكومه‌ت چۆنه له باره‌ی ئه‌و بابه‌ته.
به‌داخه‌وه هه‌ندێك له به‌ڕێزان پرسیاریان كرد، به‌ڵام وه‌ڵامه‌كه له راپۆرته‌كه هه‌بوو، دیاره ئاگادار نه‌بوون، كه چیمان باس كردووه، ئه‌گینا زۆرێك له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه دراونه‌ته‌وه.
دۆخی ئابووری به‌ره‌و كوێ ده‌چێت؟
پرسیارێكی گشتگیره و به‌ستراوه‌ته‌وه به په‌تای كۆرۆنا و نرخی نه‌وت و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، به‌ڵام ئێمه گه‌شبینین، ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و دۆخێكی باشتر ده‌چێت و هه‌نگاوی باشتر ده‌نێت. ئه‌گه‌ر ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا بتوانین، لانیكه‌م شایسته‌ی دارایی مووچه‌خۆران وه‌ك مافێكی ده‌ستووری دابین بكه‌ین، ئه‌و داهاتانه‌ی دیكه كه هه‌ن له بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری به‌كاری بهێنین و ده‌شتوانین زۆر سه‌ركه‌وتوو بین له‌وه. له راپۆرته‌كه‌شدا ئاماژه‌م پێكرد. ئێمه راپۆرتێكی تیروته‌سه‌لمان هه‌یه و دواتر پێشكه‌شتانی ده‌كه‌ین و ئێوه ده‌توانن به وردی بیخوێننه‌وه.
ده‌روازه سنوورییه‌كان؟
ئه‌و ده‌روازه سنوورییانه‌ی له هه‌رێم هه‌ن، به كۆدی گومرگی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، له شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌و جۆره نییه، ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا به جددی باسی ئه‌و پرسه‌مان كردووه. به شێوه‌یه‌كی گشتی له كوردستان به‌راورد به شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراق زۆر زۆر باشتره. راسته زۆر جار بازرگان ویستوویه‌تی بێته هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م رێكاره یاساییانه‌ی له خاڵه سنوورییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، وای له بازرگان كردووه بچێت به به‌رتیل یان به شێوه‌یه‌كی دیكه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی ده‌سه‌ڵاتدار و خاوه‌ن هه‌ژموون رێككه‌وێت و له خاڵێكی سنووری دیكه‌وه ئه‌و كه‌لوپه‌له به شێوه‌یه‌كی تایاسای بهێنێته ناوه‌وه. ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا به جددی قسه‌مان كردووه و ئه‌وانیش به‌ڵێنیان داوه خاڵه سنوورییه‌كانیان توندوتۆڵ بكه‌ن. ئێمه زیاتر پابه‌ند بووین به كۆدی خاڵه گومرگییه‌كانه‌وه و ئه‌وان به‌و جۆره نیه.
به‌غدا و نرخی نه‌وت
ئه‌و قسه‌یه‌ی ده‌وترێت، كاتێك نرخی نه‌وت داده‌به‌زێت، هه‌رێم داوای دانووستان ده‌كات، هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نییه. له كابینه‌كانی پێشووش داوای دانووستان كراوه و هه‌رێم ته‌نیا داكۆكی له مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانی كردووه.
حكومه‌تی عێراق به هیچ شێوه‌یه‌ك ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی وه‌ك خۆی نه‌داوه، له هه‌موو داهاتی نه‌وتی عێراق، حكومه‌تی هه‌رێم و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا له سه‌دا پێنجیان به‌ركه‌وتووه. ده‌بوایه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به گوێره‌ی رێژه‌ی دانیشتوان %17ی به‌ركه‌وتایه. له هیچ كابینه و زه‌مانێك به‌و جۆره نه‌بووه. چونكه به‌شێكی زۆری داهاتی عێراق بۆ خه‌رجی سیادی دابینكراوه. ئه‌مه‌ش %45ی داهاتی عێراق بووه. واته %55ی ماوه‌ته‌وه و له‌وه‌یان %12.6 پشكی هه‌رێم بووه و له‌وه‌ش پشكی قه‌رزه‌كانیان وه‌رگرتووه‌ته‌وه. به تایبه‌تی قه‌رزی بانكه حكومییه‌كانی عێراقی لێ بڕاوه. واته هیچ كاتێك خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان پشكی خۆی له عێراق وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وان داكۆكی و پشتگیری و پشتیوانی له مافی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه‌ی هه‌رێمی كوردستان له جیاتی ئه‌وه‌ی داكۆكی له مافی خۆمان بكه‌ین، زیاتر خه‌ریكی ئه‌وه‌ین چۆن گله‌یی له یه‌كدی بكه‌ین. ئه‌وه‌ی زیاتر تاوانباره به‌رامبه‌ر به دابین نه‌كردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم خودی حكومه‌تی عێراقه و ده‌بوایه په‌رله‌مانتارانمان له به‌غدا و هه‌ولێر زیاتر خه‌مخۆر بن بۆ داكۆكی له ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌شت ملیار دۆلار
ده‌وترێت بۆری نه‌وت فرۆشراوه به كۆمپانیایه‌ك و باسی هه‌شت ملیار دۆلار كرا، شتی وا نییه و نازانم ئه‌و ژماره‌یه له كوێ هاتووه.
ئه‌و بۆرییه نه‌وته، پێشتر بڕیاری درووستكردنی داوه، ئه‌مه له‌م كابینه‌یه نه‌بووه، تا ئه‌م پرسیاره ئاراسته‌ی من بكه‌ن، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی روونبكرێته‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم پاره‌ی هه‌بوایه خۆی درووستی بكات، ده‌یكرد، بۆیه په‌نای بردووه‌ته به‌ر كه‌رتی تایبه‌ت، جا بیانی بێت یان ناوخۆیی، ئه‌وان تێچوویان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، ئه‌مه‌ش چۆن كراوه؟ پێویسته سه‌یری گرێبه‌سته‌كان بكه‌م و بزانم به چ شێوه‌یه‌ك كراوه، ئه‌وه‌ی شایسته‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران و خاوه‌ن پرۆژه‌كه‌یه، بێگومان داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن، نه لێخۆشبوونه و نه به‌خشینه، به‌ڵكو مافی ئه‌و كه‌سه‌یه كه وه‌به‌رهێنانی كردووه و ئێستا داوای پاره‌كه‌ی ده‌كات.
قۆرغكاری
كۆمپانیا هه‌بووه 800 ملیار دۆلاری هه‌بووه و هیچی نه‌داوه به حكومه‌ت، ئه‌م بابه‌تانه پرسی یاسایین، ئه‌گه‌ر ئێوه بابه‌تی یاساییتان هه‌یه بیده‌ن به دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی له رووی یاساییه‌وه كاری له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام با ته‌نیا به قسه نه‌بێت. ئێمه بڕیارمان داوه پێداچوونه‌وه به هه‌موو گرێبه‌سته‌كان بكرێت. ئه‌گه‌ر گوێتان له راپۆرته‌كه‌م گرتبێت، روونم كردووه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی خۆیان له باج دزیوه‌ته‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم چۆن رێكاری یاسایی ده‌گرێته به‌ر بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه، كه مافی خه‌ڵكی كوردستانه.
چاكسازی و مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز
به راستی چاكسازی پرۆسه‌یه‌ك نییه، به شه‌و و رۆژێك كۆتایی بێت. ئێمه كه ده‌ڵێن، كه‌ی ده‌ست به چاكسازی ده‌كه‌ن، درووست نییه، چوونكه ده‌ستمان پێكردووه، كه‌ی ته‌واو ده‌بێت، شتێكی دیكه‌یه، پرۆسه‌یه‌كه هه‌رگیز ته‌واو ناوبێت. ده‌ست به پرۆسه‌كه كراوه، هه‌ندێك شتیش كراوه، ئایا به‌و خێراییه‌یه كه ئێمه ده‌مانه‌وێت، نه‌خێر، هۆكاره‌كه‌ی چی بووه، قه‌یرانی دارایی و كۆرۆنا و گرفته‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و نه‌بوونی بودجه‌ی پێویست بووه بۆ به‌شێك له‌و چاكسازیانه‌ی ده‌بوایه بیكه‌ین. ئه‌مه كراوه. حه‌ز ده‌كه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنتان به ئینسافه‌وه بێت، چه‌ندی كراوه، ئایا له ئاستی خواستی ئێوه‌دایه یان نا شتێكی دیكه‌یه، به‌ڵام به قه‌تعی بووترێت نه‌كراوه راست نییه.
خانه‌نشین و بندیوار
به‌ڕێزان ئێمه له حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای داتا و زانیاری درووست مامه‌ڵه ده‌كه‌ین. تیمی تایبه‌تمان داناوه بۆ پێداچوونه‌وه. له وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی به نایاسایی خانه‌نشین كراوون و بندیوارن، پێداچوونه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی نایاسایی هه‌یه دڵنیا بن به هیچ شێوه‌یه‌ك لێیان قبوڵ ناكه‌ین و لاشیان ده‌به‌ین. به‌ڵام ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڵگه و زانیاری بێت. كۆی گشتی ئه‌و داتایانه‌مان كۆكرده‌وه، ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره پێویستانه ده‌ده‌ین.
قه‌رزارانی حكومه‌ت
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی حكومه‌ت قه‌رزی لایانه، ئه‌و كه‌سانه نین، كه قه‌رزیان لای حكومه‌ته. هه‌ندێكجار له‌وانه هه‌مان كه‌س بێت و قه‌رزی لای حكومه‌ت بێت و قه‌رزی حكومه‌تی له لای بێت، بۆ ئه‌وانه ده‌كرێت مقایسه‌ی ئه‌و قه‌رزانه بكرێت. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی قه‌رزی لای حكومه‌ته و كه‌سێكیش قه‌رزی حكومه‌تی لایه، ناكرێت به‌یه‌ك یاسا كاری له‌سه‌ر بكرێت.
پاسه‌وانی به‌رپرسان
بڕیارێكمان داوه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بۆ ئه‌و پاسه‌وانانه یه‌كه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆ درووست ده‌كرێت. ئه‌وانه‌ی پێشمه‌رگه‌ن، له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشن، له هێزه چه‌كداره‌كانن، له پۆلیسن، وه‌ك ئه‌رك له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكن، كه فه‌رمانده‌ی لیوایه، یان پله‌داری سه‌ربازییه مافی خۆیه‌تی پاسه‌وانی له‌گه‌ڵه. بۆنموونه له شوێنێكی مه‌ترسیدار ئه‌رك راده‌په‌ڕێنێت، هه‌قی خۆیه‌تی، به‌ڵام كونسوڵخانه و وه‌زیر و په‌رله‌مانتاران، ئێمه بڕیارێكمان هه‌یه، هه‌موویان له یه‌كه‌ی پاسه‌وانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ جێگیر بكرێن، ژماره‌یان دیار بێت، هه‌ر كه‌س به گوێره‌ی وه‌زیفه پاسه‌وانه‌كان دیار ده‌كرێن و پاسه‌وان بۆ وه‌زیفه داده‌نرێت نه‌ك بۆ كه‌سه‌كان.
نوێنه‌رایه‌تی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان
به‌ڕێزێك باسی له‌وه كرد، ئێمه نوێنه‌رایه‌تی لایه‌نه‌كانمان ده‌كه‌ین، حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌وه‌تان پێ بڵێم له‌و رۆژه‌ی لێره سوێندم خواردووه وه‌ك به‌رپرسێكی خزمه‌تگوزار له حكومه‌ت كار ده‌كه‌م، وه‌ك فه‌رمانبه‌ر یان به‌رپرسێكی پارتی كارناكه‌م. شانازی به پارتیبوونی خۆمه‌وه ده‌كه‌م، به‌ڵام ئێستا من وه‌ك به‌رپرسێكی حكومه‌ت كار ده‌كه‌م. به هه‌مان شێوه له‌م كابینه‌یه له‌گه‌ڵ كاك قوباد و كاك شێخ ئاوات و هه‌موو كابینه‌كه وه‌ك فه‌رمانبه‌ر و خزمه‌تگوزاری خه‌ڵك كار ده‌كه‌ین له حكومه‌تدا. داوا ده‌كه‌م چیدیكه ئێمه به نوێنه‌ری حزبه‌كان پێناسه نه‌كه‌ن، ئێمه نوێنه‌ری خه‌ڵكین. ئێوه متمانه‌تان پێداین و خزمه‌تگوزاری ئه‌و خه‌ڵكه‌ین.
زیندانی سیاسی و گرێبه‌سته‌كان
ئه‌وانه‌ی زیندانیی سیاسیین و به گرێبه‌ست دامه‌زراوون و شایسته‌ی داراییان وه‌ك پێویست پێ نه‌دراوه، ئه‌مه‌ش پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كراوه. له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار قسه‌مان كردووه، ئه‌وه‌ی زیندانی سیاسی بێت و ماوه‌ی مابێت، نامانه‌وێت به هیچ شێوه‌یه‌ك مافی پێشێل بكرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی مافی ئه‌وه‌ی نییه، داواده‌كه‌م ئێوه ره‌چاوی ئه‌وه بكه‌ن، حكومه‌ت پابه‌ندی بڕیاره یاساییه‌كان ده‌بێت و ئه‌و شتانه جێبه‌جێ ده‌كات له رێی یاساییه‌وه رێگه‌ی پێدراوه.
دامه‌زراندنی یه‌كه‌مه‌كان
دواتر با شێخ ئاوات باسی ئه‌وه بكات، هه‌ر كاتێك ئێمه وه‌ك حكومه‌ت توانیمان دابینی بڕه مووچه‌ی پێویست بۆ ئه‌وان بكه‌ین، ئه‌وا ئاماده‌ین، ئه‌و بڕیاره بده‌ین، به‌ڵام ناتوانین به‌ڵێنی وا بده‌ین، جێبه‌جێی نه‌كه‌ین. به‌ڵێندان ئاسانه، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كردنی به‌ڵێن گرانه. ده‌بێت راستگۆ بین له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و خوادا. ئه‌گه‌ر توانا‌مان هه‌بێت به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ین، ئه‌و بڕیاره ده‌ده‌ین.
هێرشی مووشه‌كی
ئێمه به‌یانێكی زۆر روون و ئاشكرامان ده‌ركرد، به ناوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، دواتر خۆمانیش باسمان كرد. هه‌ڵوێستمان خسته‌ڕوو، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نادات هیچ كه‌سێك ده‌ست بۆ تێكدانی ئاسایشی هه‌رێم به‌رێت. لێكۆڵینه‌وه‌مان كرد و گه‌یشتووه‌ته ئه‌نجامی زۆر باش. ده‌زانین ئه‌وانه‌ی به‌رپرسن له هاویشتنی ئه‌و مووشه‌كانه كێن، ئه‌و زانیاریانه‌مان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا هاوبه‌ش كردووه، ئه‌وانیش ده‌ستبه‌جێ ده‌ستیان به رێكاری تایبه‌ت كردووه. دووپاتمانكردووه‌ته‌وه، هه‌ر كه‌س هه‌وڵی تێكدانی ئاسایشی هه‌رێم بدات، ئێمه ئاماده‌ین و توانای به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌شمان هه‌یه. گره‌نتی ئه‌وه‌یه، ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك ملكه‌چ ناكه‌ین بۆ هیچ ده‌ستدرێژییه‌ك و رێگه‌ش ناده‌ین هیچ كه‌سێك جورئه‌تی ئه‌وه بكات ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
پردی تووه‌قوت/ هه‌ڵه‌بجه
به‌ڕێزان بۆچوونی جیاوازم بۆ هاتووه، به‌شێك له براده‌رانی ئه‌و ناوچه‌یه پێیان وایه ره‌نگه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه‌كه نه‌بێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه له حكومه‌تی هه‌رێم بڕیار له سه‌ر ژماره‌یه‌ك پڕۆژه دراوه، یه‌كێك له‌وانه ئه‌و پرده بوو، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بووم ئه‌وان ئاماده‌كاری بكه‌ن و پێمان بڵێن كه‌ی ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بكرێت.
دادگای ئیتیحادی
ئومێدمان وایه به گفتوگۆ بتوانین كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دڵنیا بووین له‌وه‌ی به‌غدا هیچ نیازێكیان بۆ رێككه‌وتن نییه، ئه‌و كاته ده‌توانین په‌نا بۆ دادگای ئیتیحادی ببه‌ین. پێم وایه ئێستا كه‌سێكیان كه‌مه و خۆیانیش له قه‌یرانێكدا ده‌ژین و ناتوانن وه‌ك پێویست بڕیار بده‌ن.
كۆمپانیای كار
باسی ئه‌وه ده‌كرێت به حساب پاره‌یه‌كی زۆر به كۆمپانیای كار و پاسه‌وانانی نه‌وت ده‌درێت، یانیش كه‌سێكی دیكه‌ی پاكستانی سوودمه‌ندبووه، بۆ زانیاری به‌ڕێزتان، كۆمپانیای كار، كوردستانییه. له جیاتی ئه‌وه‌ی پشتیوانی له كۆمپانیای ناوخۆیی و كوردستانیی بكه‌ن، پێم خۆش نییه، بێ هۆكار په‌لاماری كۆمپانیا كوردستانییه‌كان بده‌ن. هه‌رچه‌ند له زۆر شوێن ئه‌و تۆمه‌تانه دراوه‌ته پاڵ ئه‌و كۆمپانیایه، گوایه حزبییه، به‌ڵام له ئێستاوه پێتان ده‌ڵێم، هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی حزبی ئێمه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كار نییه.
مسته‌فا لاغانی، پێشتر گرێبه‌ستی هه‌بووه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان بۆ فرۆشتنی نه‌وت و به‌ڕێكردنی نه‌وت له به‌نده‌ری جه‌یهان، به‌ڵام بۆ زانیاری ئێوه‌ی به‌ڕێز، ئێمه پێداچوونه‌وه‌مان له گرێبه‌سته‌كه كردووه. داواشمان كردووه تیمێكی دیكه‌ی پسپۆڕ له وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان و تیمێكی پسپۆڕی بیانی بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی له تیمی به‌ڕێوبردنی ئه‌م دۆسیه‌یه بكات، ئه‌مه‌ش كاتی ده‌وێت، پێویسته رێز له گرێبه‌سته‌كه بگرین، به‌ڵام له كۆتاییدا بێگومان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و خه‌ڵكی دیكه كه جێی متمانه‌ی ئێمه بن ئه‌و دۆسیه‌یه به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
رۆژانه ملیۆنێك دۆلار
باسی ئه‌وه كرا، به‌رپرسێك رۆژانه ملیۆنێك دۆلار ده‌دزێت، به‌داخه‌وه ئه‌و چه‌مكه به‌كارهێنرا، داواش ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌مه هه‌یه، به به‌ڵگه‌وه بیده‌ن به ئێمه، بیده‌ن به دادگا، زۆر زۆریش به خۆشحاڵییه‌وه خۆمیش پشتیوانی‌تان لێده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی ته‌واو هه‌بێت، كه‌سێك ئه‌مه‌ی كردووه له رێگه‌ی یاساوه رووبه‌ڕووی ببینه‌وه.
%90ی خه‌ڵكی هه‌رێم به‌ره‌و ئیفلاس ده‌ڕۆن
راستی من وا تێنه‌گه‌یشتووم و بڕواش ناكه‌م وابێت، ئه‌گه‌ر به‌راوردی خۆمان بكه‌ین به باقی ناوچه‌كانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ، ئه‌وا خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كان، ره‌وشی ژیان له هه‌رێمی كوردستان زۆر زۆر باشتره، به‌ڵام له ئاستی خواستی ئێمه نییه. به‌ڵام به به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی دیكه ده‌بێت ئه‌م واقیعه له‌به‌ر چاو بگرین، له هه‌ر شوێنێكی كوردستان، نموونه وه‌ربگرن و به‌راوردی بكه‌ن به به‌غدا و بزانن له پاكوخاوێنی و خزمه‌تگوزاری و گه‌یاندنی پڕۆژه‌كان چ جۆره جیاوازییه‌ك ده‌بینن.
یاسای خانه‌نشینی
ئێمه تیمی یاساییمان هه‌یه، پێداچوونه‌وه با بكه‌ن، ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین ماف و شایسته‌ی پێشمه‌رگه و ئاسایش له‌به‌رچاو نه‌گیرێن، ئه‌گه‌ر بزانین له شوێنێك ده‌توانین شتی باشتر بكه‌ین، ئه‌وا تاپۆ نییه و ده‌توانین پێداچوونه‌وه بكه‌ین. به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو شته‌كان له‌به‌ر چاو بگرین، توانای حكومه‌ت و كاته‌كه و شێوازی جێبه‌جێكردنی له‌به‌رچاو بگرین.
لیستی شه‌هیدان و خانه‌نشینان
پاكسازی له لیستی شه‌هیدان و خانه‌نشینان به‌شێكه له كارنامه‌ی ئێمه و باسیشم كرد و دیاره گوێتان لێ نه‌بووه، تیمی تایبه‌تمان داناوه بۆ پێداچوونه‌وه‌ی لیستی خانه‌نشین و شه‌هیدان و هه‌موو جۆره‌كانی فه‌رمانبه‌ران و مووچه خۆران و پێداچوونه‌وه به لیسته‌كانیاندا ده‌كرێت و ئه‌وه‌ی شایسته نه‌بێت له لیسته‌كه ده‌سڕێته‌وه. زۆر جار باس له‌وه ده‌كرێت، رێژه‌ی مووچه‌خۆر له هه‌رێمی كوردستان به‌راورد به عێراق زۆره، ئه‌مه تا راده‌یه‌ك روون نه‌بێت، مووچه خۆر له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ر له هه‌رێم دوو شتی جیاوازن. له عێراق ته‌نیا فه‌رمانبه‌ر به مووچه خۆر حسابه. ئه‌وانه‌ی دیكه‌ی وه‌ك خانه‌نشین و شه‌هیدان و به‌ساڵاچووان هه‌مووی له خه‌رجی سیادی بۆیان خه‌رج ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت هی هێزه چه‌كداره‌كانیش، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بڕه بودجه‌یه‌ی به كه‌موكوڕییه‌وه ناردوویانه، هه‌موو جۆره فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشین و مووچه خۆرێك كه هه‌یه، ده‌بێت له‌و بودجه‌یه بۆی ته‌رخان بكرێت. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه كه‌مێك به‌رچاوتان روون بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه حكومه‌تی عێراق هه‌موو ساڵ رێژه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆی زیاد كردووه و هیی ئێمه‌ی وه‌ك خۆی هێشتووه‌ته‌وه و ئاماده نه‌بووه، به هیچ شێوه‌یه‌ك زیاتری بكات و ئاماده‌ش نه‌بووه ئه‌و بڕه بودجه‌یه‌ی بۆ مووچه خه‌رج ده‌كرێت بۆمانی زیاد بكات.
بیانییه‌كان و كۆمپانیاكان
بڕیارمان داوه، پێویسته رێژه‌ی دامه‌زراندن زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بن، ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی زیاد بكات، به‌ڵام له هه‌ندێك حاڵه‌تی پسپۆڕیدا، ئه‌گه‌ر نه‌بوو، ئه‌وا كۆمپانیاكان ده‌توانن پسپۆڕی بیانی بهێنن، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان داده‌مه‌زرێن، راهێنانیان پێبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی فێری ئه‌و جۆره پسپۆڕیانه بكرێن. بۆ داهاتوو ئه‌و كۆمپانیا بیانی و ناوخۆیانه‌ی خه‌ڵك داده‌مه‌زرێنن، ده‌بێت دامه‌زراندنه‌كه‌یان به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بێت.
بازگه‌كان
جێی داخه پێنج بازگه له نێوان هه‌ولێر وسلێمانی هه‌ن، خۆزگه نه‌بووان، حه‌زیش ده‌كه‌ین هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ین ئه‌و بازگانه نه‌مێنن، ئه‌و شوێنه‌واره‌ی ئێوه باسی ده‌كه‌ن، نه‌مێنێت. با شتێكی وا بكه‌ین، كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ببێت به كوردستانێكی یه‌كپارچه. ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمانه ده‌یكه‌ین. بیرتان نه‌چێت، ئه‌مه ماوه‌یه‌كی درێژه و كاریگه‌رییه‌كانی ماونه‌ته‌وه. ئێوه چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆرتان هه‌یه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ هه‌موو شتێك بكه‌ین، تۆزێك بوارمان بده‌ن، له ماوه‌ی چوار ساڵ بتوانین زۆر شت بكه‌ین. له دوای ته‌واوبوونی واده‌كه‌مان خه‌ڵكیش هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ بكات و بزانێت تا چه‌ند له جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كان سه‌ركه‌وتوو بووین.
ئۆپۆزیسیۆن
هه‌قی خۆتانه. راسته. ئێوه ئۆپۆزیسیۆنن. مافی خۆیه‌تی ئه‌و شتانه‌ی بتوانێت به‌كه‌ڵكی ئه‌و بێت و به‌كاری بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی دواتر بێته ده‌سه‌ڵات. ئه‌گه‌ر ناتانه‌وێت بێنه ده‌سه‌ڵات شتێكی دیكه‌یه. ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت بێنه ده‌سه‌ڵات مافی خۆتانه ره‌خنه بگرن، به‌ڵام به مه‌رجێك واقیعی و له‌سه‌ر بنه‌ما بن. ئه‌گه‌ر پێمان كرا چاكی ده‌كه‌ینه‌وه، پێمان نه‌كرا هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئێوه ده‌خه‌ینه‌ڕوو، ئێمه سووپاسی ره‌خنه‌كانتان ده‌كه‌ین و هیوادارین تۆزێك واقیعی بن و له‌سه‌ر بنه‌مای واقیع و به به‌ڵگه‌وه ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌ش ده‌گرن، با به‌ڵگه‌دار بێت.
بۆچی قه‌رز زیادی كردووه
ئێمه هیچمان قه‌رز نه‌كردووه، له‌م ماوه‌یه داوامان له توركه‌كان و رووزنه‌فتیش كرد، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ده‌بوایه پێیان بدرێت، چونكه تووشی قه‌یرانی دارایی و كۆرۆنا بووین، كه‌مێك ئارام بگرن، ئه‌م بڕه پاره‌یه ماوه‌ته‌وه له‌سه‌ر مان و لێمان خۆش نه‌بوون و چاوه‌ڕێن له كاتێكی دیكه بتوانین ئه‌و قه‌رزه‌یان پێ بده‌ینه‌وه. ئه‌مه یه‌ك.
دووه‌م: ئه‌مه قه‌رز نییه و به‌شێكی پابه‌ندییه. ئه‌و سێ مانگه‌ی حكومه‌تی عێراق، مانگه‌كانی (5، 6، 7) كه پاره‌ی نه‌نارد، ئه‌مه‌ش ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و پابه‌ندییه داراییه و كۆی گشتیی پابه‌ندیی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم بووه‌ته (28) ملیار دۆلار.
حكومه‌ت و گه‌نجان
خه‌م نه‌خواردنی حكومه‌ت له گه‌نجان به هیچ شێوه‌یه‌ك راست نییه. ئێمه خه‌میان لێ ده‌خۆین، به‌ڵام ته‌نیا به قسه خه‌مخواردن نابێت، ده‌بێت ئه‌وه‌ی ئێمه پێمان ده‌كرێت له پێناو دابینكردنی ئه‌منیه‌ت و سه‌لامه‌تی و داهاتوو و بژێوی ژیانیان ئه‌وه‌ی پێمان ده‌كرێت، ده‌یكه‌ین و درێغی ناكه‌ین. ئه‌وه‌ی ئێستا گه‌نجه، پێش چه‌ند ساڵێك منداڵ بووه، خۆ ئێمه مانا بووین له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه پارێزگاریمان ده‌كرد له‌م ئه‌زموونه و له ژیانی ئه‌وان. ئه‌م حكومه‌ته‌ش به هه‌موو توانای خۆی هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات بژێوی ژیانی ئه‌و گه‌نجانه و هه‌موو هاووڵاتیانی دیكه دابین بكات. ئه‌مه پێویستی به كاته. ئێمه باسمان كردووه پڕۆژه‌ی ئابووریمان له‌به‌ر ده‌سته. چۆن بتوانین هه‌لی كار درووست بكه‌ین، هه‌موو خه‌ڵك دانامه‌زرێن له حكومه‌ت، من نه‌موتووه هیچ كه‌س دانامه‌زرێنین، به‌ڵام بێگومان هه‌موو كه‌س دانامه‌زرێن. پێویسته هه‌لی كار بڕه‌خسێت و خه‌ڵك وای لێ بێت كار بكات و كاره‌كه‌ی به دڵ بێت. حكومه‌ت ئه‌ركییه‌تی هه‌لی كار درووست بكات. به‌و جۆره باشترین رێگه‌یه بۆ گه‌نجان. داواتان لێده‌كه‌م، ئێمه و ئێوه تا چه‌ند توانیومانه ئینتیمای نیشتمانپه‌روه‌ری له‌لای گه‌نجان بهێڵینه‌وه، تا چه‌ند حزبه سیاسییه‌كان له‌به‌ر ململانێی ته‌سكی حزبایه‌تی وایانكردووه، گه‌نجان وڵاتیان لا ناشیرین بێت، ئایا ئه‌مه گه‌نج راده‌كێشێت بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی وڵاته‌كه‌ی بكات، یانیش ئه‌وه‌ی هانیان بده‌یت دژی وڵاته‌كه‌ی خۆی، ئه‌م گه‌نجه ده‌چێته ده‌ره‌وه چی ده‌كات، ئاماده‌یه له‌وێ زۆرتین ئه‌رك به كه‌مترین مووچه و ناخۆشترین ئیش بكات، به‌ڵام لێره له‌وانه‌یه ئاماده نه‌بێت ئه‌و جۆره ئیشانه بكات. داوا ده‌كه‌م پێش هه‌موو شتێك گه‌نج گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی ئه‌م نیشتمانه‌یه. پێویسته پێش هه‌موو شتێك خۆشه‌ویستی وڵات له دڵی گه‌نجان زیندوو بكه‌ینه‌وه به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆنه‌وه. ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌ك حزب ناكۆكیمان له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌یه و یه‌كمان خۆش ناوێت، با وڵاته‌كه له پێش چاوی گه‌نجانمان ناشیرین نه‌كه‌ین، ئه‌مه‌یه ئه‌ركی لایه‌نی سیاسی و حكومه‌ت و په‌رله‌منتاران، كه پێش هه‌موو شت ئینتیمای نیشتمانی بۆ گه‌نجانمان بگه‌ڕێنینه‌وه.
تۆپبارانكردنی توركیا و ئێران
ئێمه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا و عێراق قسه‌مان كردووه. ناڕه‌زایی خۆمان ده‌ربڕیوه. هه‌موو جار ئه‌وان دێن یه‌خه‌ی ئێمه ده‌گرن و ده‌ڵێن لایه‌نێكی دژ به توركیا هاتووه و وه‌كو په‌ناگه هه‌رێمی كوردستان به‌كارده‌هێنێت بۆ په‌لاماردانی ئێمه. ئێوه فه‌رموون ئه‌وانه ده‌ربكه‌ن، یانیش رایانبگرن و په‌لاماری ئێمه نه‌ده‌ن و ئێمه ناچار نه&zw