پهیوهند به كۆنمرهی 99.83 یهكهمی خوێندنی كوردییه
K24 – ھەولێر:
قوتابیەکی کورد لە کەرکووک بە کۆنمرەی 99.83 توانی ببێتە یەکەمی خوێندنی کوردی لە شارەکە، قوتابیەکە ناوی (پەیوەند سەلیم)ە، زۆر دڵخۆشە بە نمرەکانی و گوتی: شەو رۆژم خستبووە سەر یەک تاکو توانیم ئەم ئەنجامە بەدەست بهێنم.
دایکی پەیوەند، سەرپەرشتیاری پەروهردەییە و گوتی: ئەم ساڵ خوێندنی کوردی پێشەنگ بووە لەشارەکە و لە زۆربەی قوتابخانەکان نمرەی بەرز بەدەست هاتوون.
رەنج و شەونخونییەکانی گەیاندیە ئەو ئامانجەی کە نەخشەی بۆ کێشابوو، پەیوەند لە قۆناغی شەشی ئامادەیی بەشی زیندەیی توانی ببێتە یەکەمی سەرئاستی خوێندنی کوردیی لە کەرکووک.
لە ناو خێزانەکەی بووهتە شانازی دایک و باوکی، نەک هەر ئەوە ئێستا کەس و کاری و خەڵکی شارەکە و خوێندنی کوردیش پێی دڵخۆشن.
شیرین نەجمەدین، دایکی پەیوەند گوتی: قوتابخانەکەی پەیوەند، ئامادەیی کوردستانە، لێرە زیاتر لە 33 قوتابی دیکە کۆ نمرەەکانیان لە سەرووی (90)ە.
سەربەست عەزیز، بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئامادەیی کوردستان گوتی: بەم ئەنجامە توانیومانە، شانازییەکی گەورە بۆ خوێندنی کوردی و ناوی کوردستان تۆمار بکەین.
لە کەرکووک زیاتر لە 500 قوتابخانە بەزمانی کوردی دەخوێنن، لەگەڵ بوونی حەوت هەزار فەرمانبەر و مامۆستای کورد، ئەمە جگە لەوەی کە 100 هەزار قوتابی لە قوتابخانە کوردییەکاندا قوتابین، ساڵانە سەرەڕای بارودۆخی نەخوازراوی شارەکەیان قوتابیانی کورد یەکەمەکانی سەرئاستی عێراقن.