لاڤرۆڤ: نابێت ده‌ستی ده‌ستیی به چاره‌سه‌ری قه‌یرانی قه‌ره‌باغ بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، "سێرگی لاڤرۆڤ" رایگه‌یاند، پێویسته په‌له بكرێت له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی هه‌رێمی "ناگۆڕنۆ قه‌ره‌باغ" و ئه‌و پرسه له رێی دانووستانه‌وه یه‌كلا بكرێته‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا، له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌رمه‌نستانییه‌كه‌ی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، "سێرگی لاڤرۆڤ" گوتی: "راسته ئه‌سته‌مه هه‌موو كێشه‌كان به یه‌ك تین و تاو چاره‌سه‌ر بكرێن، ئێمه له‌وه تێده‌گه‌ین، پێویسته پرۆسه‌یه‌كی چاره‌سه‌ری بێته ئاراوه. پێشمان وایه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر بێت و ده‌ستی ده‌ستیی به پرۆسه‌ی دانووستان بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان".
لاڤرۆڤ، گوتیشی: "مۆسكۆ سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردوو لایه‌نی ناكۆك له‌سه‌ر هه‌رێمی ناگۆڕنۆ قه‌ره‌باغ پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنه بن، كه شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له مۆسكۆ واژوویان كردووه".
له به‌رامبه‌ردا، "زوهراب مناسكانیان" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمه‌نستان رایگه‌یاند، "یه‌ریڤان له‌و بڕوایه‌دایه هیچ پێشكه‌وتنێك به دینایه‌ت تا ئاگربه‌ستێكی راسته‌قینه له هه‌رێمه‌كه رانه‌گه‌یه‌ندرێت و هێزه ئازه‌رییه‌كان پێیه‌وه پابه‌ند نه‌بن".