یۆنان: توركیا وەك وێرانكاری ئاشتی لە ناوچەكەدا كار دەكات

توركیا كۆڵكەی ھاوبەشه‌ لە ھەموو ھەڵوێستە كێشە لەسەرەكان

K24 – ھەولێر:

وەزیری دەرەوە یۆنان، نیكۆس دیندیاس، ئەمڕۆ دووشەممە ئەنقەرەی بەوە تۆمەتباركرد، كه‌ لە پشتەوەی ھەموو قەیران و كێشەكانی ناوچەكەدایه‌.

دیندیاس لە كۆتایی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا لە لۆكسمبۆرگ، گوتی: ئەمڕۆ دەرفەتم بۆ رەخساوە بۆ ئاگاداركردنەوەی ھاوكارانم لە ئەنجوومەن سەبارەت بە چالاكییە نوێیە نایاساییەكانی توركیا لە به‌رئاوه‌كانی یۆنان، لە باشووری (دورگەی) كاستیلۆریزۆ".

دیندیاس گوتیشی: بۆ ھاوتا ئەوروپاییەكانی روونكردووەتەوە، "توركیا كۆڵكەی ھاوبەشه‌ لە ھەموو ھەڵوێستە كێشە لەسەرەكان لە ناوچەكەدا، وەك قەرەباخ، سووریا، عێراق، قوبرس، باشووری رۆژھەڵاتی دەریای سپیی ناوەڕاست".

جەختیشیكردەوە: توركیا  لە ناوچەكەدا وەك وێرانكاری ئاشتی و له‌ناوبردنی سەقامگیری له‌ دژی یاسای نێودەوڵەتی هه‌نگاو ده‌نێت".

سەرچاوە: روسیا الیوم