كاروانێكی دیكه‌ی چه‌كدارانی سووریی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره له رێگه‌ی توركیاوه ره‌وانه‌ی قه‌ره‌باغ ده‌كرێن
K24- هه‌ولێر:
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئۆپۆزسیۆنی سووریا رایانگه‌یاند، "كاروانێكی دیكه‌ی چه‌كدارانی گروپه میلیشیاكانی سووریا كه فه‌رمان له ئه‌نقه‌ره وه‌رده‌گرن، ئاماده ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی توركیاوه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی ناگۆڕنۆ قه‌ره‌باغ بكرێن"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه به واده‌ی گواستنه‌وه‌یان بكه‌ن.
یه‌كێك له‌و سه‌رچاوانه له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه بۆ ئاژانسی "نوفوستی" ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، "ئه‌و چه‌كداره به‌كرێگیراوانه‌ی له قه‌ره‌باغ شه‌ڕ ده‌كه‌ن، زیانی زۆری گیانیان به‌رده‌كه‌وێت".
سه‌رچاوه‌كه كه ئاماژه به ناوی نه‌كراوه، ئه‌و هه‌واڵانه‌شی ره‌تكرده‌وه، كه باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كداره به‌كرێگیراوه‌كان له قه‌ره‌باغه‌وه بۆ سووریا ده‌كه‌ن و روونیكرده‌وه، "گرێبه‌سته‌كانی به‌شداریكردنی ئه‌و چه‌كدارانه له شه‌ڕی قه‌ره‌باغ بۆ ماوه‌ی 6 مانگ واژۆ كراون".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "هێشتا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه چه‌كدارانی دیكه له شوێنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له قه‌ره‌باغن ره‌وانه‌ی ئه‌و هه‌رێمه بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌تا ره‌وانه كراون بگه‌ڕێنه‌وه سووریا، چونكه شه‌ش مانگ جارێك شوێنی یه‌كتر ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن".
پێشتریش رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی سه‌ختی جه‌نگی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان و كوژرانی ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و چه‌كدارانه، ده‌یان چه‌كداری به‌كرێگیراو له قه‌ره‌باغه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه سووریا.
به‌ر له چه‌ند رۆژێكیش به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا گوتی: "توركیا تیرۆرستانی سووریا و وڵاتانی دیكه له جه‌نگی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له هه‌رێمی قه‌ره‌باغ به‌كارده‌هێنێت".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی سووریا له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی "نوفوستی" ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیای به پشتگیریكردنی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له سووریا و لیبیا تۆمه‌تبار كرد و په‌نجه‌ی تۆمه‌تی تێكدانی دۆخی قه‌ره‌باغیشی بۆ ئه‌ردۆغان درێژ كرد.
H.B