بەوێنە... 50 کەس لە خۆپیشاندانەکەی بەغدا بریندار بوون

خۆپیشاندان دەستیپێکردووەتەوە

K24 - هەولێر

لە یەکەم ساڵیادی خۆپیشاندانە فراوانەکەی خەڵکی عێراق لەدژی گەندەڵی و بەرپرسانی حکومەت، هێزە ئەمنییەکانی عێراق و خۆپیشاندەران لە بەغدا رووبەڕووی یەکدی بوونەوە و 50 کەس بریندار بوون.

هەزاران خۆپیشاندەر دوێنێ (یەکشەممە، 25-10-2020) رژانە سەر شەقامەکانی بەغدا، بەشێکیان ئاڵایان بەرزکردبووەوە کە ناو و وێنەی ئەو خۆپیشاندەرانەی لەسەر بوو، کە ساڵی رابردوو لە خۆپیشاندانەکاندا کوژرا بوون، رێپێوانی هێمنیش لە چەند شارێکی دیکەی باشووری عێراق لەوانە بەسرە، نەجەف و ناسرییە بەڕێوەچوون.

دیمەنی خۆپیشاندانەکەی بەغدا جیاواز بوو، خۆپیشاندەران بەردیان لە هێزە ئەمنییەکان گرت و، لەبەرامبەردا ئەوانیش بە گازی فرمێسکڕێژ و ئاو وەڵامیان دانەوە، بۆ ئەوەی رێگەیان لێبگرن پردی جمهورییە (کۆماری) ببڕن کە رێگای ناوچەی سەوزی بەغدایە، ئەو ناوچەیەی بارەگاکانی حکومەت، پەرلەمان و باڵیۆزخانەی ئەمەریکای لێیە.

ئاژانسی فرانس پرێس دەڵێ بەشێکی خۆپیشاندەران مۆلۆتۆڤیان بۆ هێزە ئەمنییەکان هەڵداوە (واتا؛ سووتەمەنییان لەنێو شووشە کردووە، ئاگریان تێبەرداوە و بۆ هێزە ئەمنییەکانیان هەڵداوە)، هەندێکی دیکەشیان تایەیان سووتاندووە. ئاژانسەکە هەروەها لە زاری سەرچاوە تەندروستییەکانییەوە دەڵێ "نزیکەی 50 خۆپیشاندەر بە سووکی بریندار بوون".

خۆپیشاندانەکەی دوێنێ بەجۆرێک بوو، کە شەویش رەوشی بەغدا ئاڵۆز بوو، ئەمڕۆش خۆپیشاندان بەردەوامە، بەڵام رووبەڕووبوونەوە رووینەداوە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتاش هەندێک رێگا داخراون بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی گرژی.

خۆپیشاندەران داوا دەکەن سەرجەم چینی فەرمانڕەوا دووربخرێنەوە و بە گەندەڵی تۆمەتباریان دەکەن، هەروەها دەڵێن سەر بە ئێرانن.

بەتوول حوسێن، یەکێک لە خۆپیشاندەرانی شەقامی تەحریری بەغدایە و دەڵێ "ساڵێک بەسەر خۆپیشاندانەکاندا رەت بوو و هێشتا وڵاتەکەی خۆمانمان دەوێتەوە.... هێشتا دەمانەوێت بزانین ساڵی رابردوو کێ خۆپیشاندەرانی کوشت".

ساڵی 2019 نزیکەی 600 خۆپیشاندەر لە عێراق کوژران، هەروەها 30 هەزاری دیکە برینداربوون لە رووبەڕووبوونەوەی نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران.

هـ.ر.