بارسێلۆنا سكاڵایه‌كه‌ی له‌سه‌ر ناوبژیوانان گه‌یانده به‌رزترین لوتكه
به گوێره‌ی چاپی ئه‌مرۆی رۆژنامه‌كانی كه‌ته‌لۆنیا، یانه‌ی بارسێلۆنا كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی كۆكردووه‌ته‌وه و سكاڵای خۆی له دژی ناوبژیوانی كلاسیكۆ له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا تۆمار كردووه.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆ له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 26 ئۆكتۆبه‌ری 2020، به مانشێتێكی گه‌وره نووسیویه‌تی: دادپـه‌روه‌رانـه نـیـیـه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه له‌وه‌ته‌ی وه‌رزی رابردووه‌وه كه خوله‌كه كۆتایی هاتووه سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی ڤار له به‌رژه‌وه‌ندی ریال مه‌درید بووه، به پێچه‌وانه‌وه بڕیاره‌كان له دژی بارسێلۆنا شكاوه‌ته‌وه و زیانی زۆری به یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه گه‌یاندووه.
سه‌رچاوه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه كه لێدانه پێناڵتییه‌كه‌ی سێرخیۆ رامۆس له كلاسیكۆ نوێترین زوڵم و نادادپه‌روه‌ری بوو كه له ڤار له به‌رژه‌وه‌ندی ریال مه‌درید ئه‌نجامی دا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی سپۆرتی نزیك له بارسێلۆنا ئاشكرای كردووه كه مارتینێز مۆنوێرای ناوبژیوانی كلاسیكۆ هاوسۆزی خۆی بۆ ریال مه‌درید دركاندووه و خۆی به مه‌دریدستا وه‌سفكردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خسۆته‌ڕوو كه ناوبژیوانی كلاسیكۆ به خانه‌واده‌وه لایه‌نگیرییه‌كی به‌ناوبانگی ریال مه‌دریده و باوكی مارتینیزیش ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری هانده‌رانی ریال مه‌درید بووه.
رۆژنامه‌ی سپۆرت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه بارسێلۆنا كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی كۆكردووه‌ته‌وه گه‌یاندوویه‌تییه ده‌ستی رۆبالێسی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا.