پێشبینی كاتی ده‌ستپێكی بارانبارین و هاتنی شه‌پۆلی سه‌رما ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
كه‌شناسێكی پێشكه‌وتووی عێراق پێشبینی كاتی ده‌ستپێكردنی بارانبارین و هاتنی شه‌پۆلی سه‌رما له سه‌رانسه‌ری عێراق ده‌كات و به گوته‌ی خۆی، له هه‌فته‌ی داهاتوو شه‌پۆلێكی زستانه روو له عێراق ده‌كات.
سادق عه‌تییه، كه‌شناسی پێشكه‌وتووی عێراقی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، "به‌درێژایی هه‌فته‌ی داهاتوو نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك له چینه به‌رزه‌كان روو له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات و تا عێراقیش ده‌گرێته‌وه و كه‌شێكی شێداری باشووری رۆژئاوایی له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵده‌كات و ده‌بێته هۆی درووستبوونی با و بۆران".
عه‌تییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "هه‌فته‌ی داهاتوو له سه‌رجه‌م شاره‌كان باراناوی ده‌بێت و كه‌ش و هه‌وا سه‌قامگیر نابێت".
وه‌ك ئه‌و كه‌شناسه عێراقییه گوتی: "رێژه‌ی بارانبارین له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه جیاواز ده‌بێت و له پارێزگای ئه‌نبار كه‌مترین رێژه ده‌بێت و زۆرترینیشی له باكوور "هه‌رێمی كوردستان" و ناوچه‌كانی باشووری عێراق ده‌بارێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "پێشبینی ده‌كرێت دوای نیوه‌ی ئه‌م مانگه شه‌پۆلێكی سه‌رمای زستانه له باكووری ئێران و رۆژهه‌ڵاتی توركیاوه روو له عێراق بكات و وڵات به‌ته‌واوه‌تی بخاته كه‌شی زستانه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "له چه‌ند رۆژی داهاتوودا وه‌رزی دابارین ده‌ستپێ ده‌كات و له هه‌ندێك ناوچه لێزمه باران ده‌بارێت".
H.B