شه‌ڕ راگیرا و ئه‌رمینیا شاره‌كانی قه‌ره‌باغ راده‌ستی ئازه‌ربیجان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیا، "نیكوڵ باشینیان" و سه‌رۆكی ئازه‌ربیجان "ئیلهام عه‌لییڤ" به نێوه‌ندگیری سه‌رۆكی رووسیا، "ڤلادیمێر پوتن" به‌یاننامه‌یه‌كی تایبه‌ت به ئاگربه‌ستیان واژوو كرد، بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ خوازی "ناگۆڕنۆ قه‌ره‌باغ".
"باشینیان" گوتی: "ناتوانم وه‌سفی به ئازاربوونی ئه‌و به‌یاننامه‌یه بكه‌م، به‌ڵام دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشی سه‌ربازی و مه‌زنده‌ی كه‌سانی شاره‌زا، ئه‌و بڕیاره‌م دا".
دوای واژووكردنی بڕیاری ئاگربه‌ست، سه‌رۆكی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ خوازی "ناگۆڕنۆ قه‌ره‌باغ" "ئارایك هاروتیونیان" په‌یامێكی ئاراسته‌ی گه‌له‌كه‌ی كرد و گوتی: ئیدی شه‌ڕ وه‌ستا.
گوتیشی: خه‌ڵكی هێژای وڵاته‌كه‌م، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیا باسمان له راگرتنی په‌لاماره دوژمنكارییه‌كان كرد، پێشتریش له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی ئازه‌ربیجان گفتوگۆم كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ره‌های په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: له پێناو رێگرتن له رژانی خوێنی زیاتر و سنووردانان بۆ ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر قه‌ره‌باغ ده‌كه‌ون، رازی بووم شه‌ڕ رابگیرێت.
راگرتنی شه‌ڕ ته‌نیا رێگه‌چاره بوو
دوای واژووكردنی به‌یاننامه سێقۆڵییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ "پوتن و عه‌لییڤ"، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیا، "نیكۆڵ باشینیان" گوتی: "هیچ چاره‌سه‌رێكم له‌به‌رده‌مدا نه‌مابوو، جگه له واژووكردنی بڕیاری ئاگربه‌ست".
گوتیشی: ماوه‌ی (25) ساڵه ئه‌و یادداشته‌ی بۆ ئاشتی له ئارادایه له‌سه‌ر مێزی دانووستانه، من وه‌ك حكومه‌ته‌كانی پێشوو ناكه‌م، ئه‌و پرسه دوا بخه‌م.
هه‌روه‌ها گوتی: سیاسه‌تی حكومه‌ته‌كانی پێشوو ده‌ستی ده‌ستیكردن بوو به چاره‌سه‌ری ئاشتیی، ئه‌گه‌ر ئه‌وان كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ركردبا، ئه‌مڕۆ ئه‌وه رووی نه‌ده‌دا.
هه‌روه‌ها گوتی: داوای لێبوردن له گه‌له‌كه‌م ده‌كه‌م، له‌وه‌ی چیدیكه ناتوانین درێژه به شه‌ڕ بده‌ین. ئه‌مڕۆ پێویسته ئه‌و سیناریۆیه رابگیرێت، كه ره‌وشه‌كه خراپتر ده‌كات.
روونیشیكرده‌وه، به ناوه‌ی شه‌ڕكردنه‌وه (185) ملیۆن دۆلار دزراوه. ئامانجی من پاراستنی گیانی ئه‌و سه‌ربازانه‌یه، كه له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕن.
رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست چی تێدایه؟
سه‌رۆكی رووسیا، "ڤلادیمێر پوتن" رایگه‌یان سه‌ركرده‌كانی ئه‌رمینیا و ئازه‌ربیجان له باره‌ی راگرتنی شه‌ڕه‌وه رێككه‌وتن.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، له شه‌وی رابردووه‌وه شه‌ڕ راگیرا. هه‌ردوو سوپای ئه‌رمینیا و ئازه‌ربیجان ده‌بێت له شوێنه‌كانی خۆیان بمێننه‌وه. پێویسته دیل به دیل بكه‌ن.
هه‌روه‌ها هاتووه: ده‌بێت ئه‌رمینیا تا (15)ی ئه‌م مانگه ناوچه‌ی "كیلبجاڕ" راده‌ستی ئازه‌ربیجان بكاته‌وه. هه‌روه‌ها تا (1ی دیسێمبه‌ر" ده‌بێت ناوچه‌ی "لاچین" چۆڵ بكات و شاری شوشا، رێككه‌وتنه‌كه باسی نه‌كردووه، چونكه ئازه‌ربیجان دوێنێ رایگه‌یاند، ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه. هه‌روه‌ها تا (20ی ئه‌م مانگه) ده‌بێت یه‌ریڤان، ناوچه‌ی "ئه‌گدام"یش راده‌ستی "باكۆ" بكاته‌وه.
هێزی ئاشتی پارێزی رووسی، كه (1960) كه‌س ده‌بن و (90) زرێپۆش و (380) پارچه‌ی چه‌كی تایبه‌تیان پێیه، له درێژایی سنووری نێوان قه‌ره‌باغ و ئه‌رمینیا بڵاوده‌بنه‌وه. بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له‌و ناوچه‌یه ده‌مێننه‌وه و بڕیاره‌كه یارای درێژكردنه‌وه‌یه.
دوای سێ ساڵ،پێویسته رێگه‌یه‌كی وشكانی به درێژایی رێڕه‌وی "لاچین" درووستبكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی "ستیباناكیرت" و "ئه‌رمینیا" به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه. ئازه‌ربیجانیش په‌یمان ده‌دات سه‌لامه‌تی ئه‌و رێگه‌یه بپارێزێت.
ده‌بێت په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان.
ئه‌رمینیا به‌ڵێن ده‌دات، ده‌سته‌به‌ری سه‌لامه‌تی رێگه‌ی ناوچه‌كانی خۆرئاوای ئازه‌ربیجان و كۆماری نه‌خچه‌وان بكات.
"خیانه‌ته"
له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره و رازیبوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی قه‌ره‌باغ و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیا به ئاگربه‌ست، هاووڵاتیانی ئه‌رمه‌نی رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان دژی راده‌ستكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باغ به ئازه‌ربیجان پیشاندا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، "سامۆیل بابایان" سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی له كۆماری قه‌ره‌باغ، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند و گوتی: ئه‌وه‌ی كراوه "خیانه‌ته".
"بابایان" له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "من ده‌ستبه‌رداری به‌رزترین مه‌دالیا بووم، كه مه‌دالیای پاڵه‌وانی قه‌ره‌باغه و ئه‌ركه‌كانم كۆتایی پێ ده‌هێنم، وه‌ك سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی قه‌ره‌باغ".
هه‌روه‌ها گوتی: رازیبوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیا و سه‌رۆكی هه‌رێمی قه‌ره‌باغ، بڕیارێكی تاكلایه‌نه‌یه و قسه‌ی هه‌ردووكیان له‌گه‌ڵ واقیعدا یه‌ك ناگرێته‌وه. به په‌له ویستم په‌رله‌مان قسه‌ی له‌سه‌ر بكات و رێگه له‌و پیلانه بگرێت، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی كۆماره‌كه به په‌له به‌یاننامه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه.