به‌هۆی كۆرۆنا رۆحانی بڕیاریدا ئێران به‌ته‌واوه‌تی دابخرێت
K24- هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند، رێكاری نوێ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یان ده‌گرنه‌به‌ر و ئاشكرایكرد، رێكاره‌كان رۆژی شه‌مممه‌ی داهاتوو جێبه‌جێ ده‌كرێن و داخستنی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ئێران له‌خۆده‌گرێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كێرڤی ئاماره‌كانی تووشبوون و مردن به‌و په‌تایه له ئێران به‌خێرایی به‌رز بووه‌وه.
رۆحانی له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی نیشتمانی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه رایگه‌یاند، رێكاره‌كان له شارێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بن، جه‌ختیشی كرده‌وه، له سه‌پاندنی رێوشوێن و رێنماییه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن، تا به‌ته‌واوی به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا زاڵ ده‌بن.
سه‌رۆكی ئێران گوتی: ئامانج له كۆتوبه‌ندی نوێ ئه‌وه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان هه‌ست به‌وه بكه‌ن، كه وڵاته‌كه‌یان له دۆخێكی نائاساییدا گوزه‌ر ده‌كات و ئاشكراشیكرد، دۆخی ئێستای كۆڤید – 19 له هی مانگی مارسی رابردوو جیاوازتره و جه‌ختی كرده‌وه، "هێزی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه له‌گه‌ڵ ئه‌و كات 9 ئه‌وه‌نده زیادی كردووه".
ئه‌م بڕیاره‌ی رۆحانی له‌كاتێكدایه، كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، پارێزگاری ئێران و سه‌رۆك زانكۆ پزیشكییه‌كان به‌رده‌وام داوا ده‌كه‌ن، بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واوه‌تی له تارانی پایته‌خت رابگه‌یه‌نرێت.
هاوكات عه‌لی ره‌زا ره‌ئیسی، گوته‌بێژی لیژنه‌ی نیشتمانی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گوتی: رێكاره‌كان به‌گوێره‌ی دۆخی په‌تاكه له شارێكه‌وه بۆ شارێكی دیكه جیاواز ده‌بن و به‌پێی ئاستی ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تاكه به ره‌نگه‌كانی سوور، نارنجی و زه‌رد پۆڵینیان ده‌كه‌ن.
عه‌لی ره‌ئیسی گوتیشی: تارانی پایته‌خت ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی ئه‌و شارانه‌ی كه به ره‌نگی سوور پۆڵێن ده‌كرێن و جه‌ختی كرده‌وه، رێكاره‌كان له ناوچه سووره‌كان كاری ده‌وامی فه‌رمانگه حكوومییه‌كان به یه‌ك له‌سه‌ر سێی ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ڕێوه‌ده‌برێن و ته‌واوی كاره ئابوورییه‌كانیش راده‌گیرێن، جگه له ناوه‌نده‌كانی دابه‌شكردن و فرۆشتنی مادده خۆراكییه‌كان، وێڕای ئه‌مه‌ش كۆت و به‌ند له‌سه‌ر هاتووچۆی ئۆتۆمبیله‌كان له نێوان شاره‌كان داده‌نرێت، كه ماوه‌كه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه دیاری ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران له‌كۆی 31 ویلایه‌ت، 27 ویلایه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی له لیستی ناوچه سووره‌كان پۆڵێنكردووه، كه زۆرترین مه‌ترسی په‌تای كۆرۆنایان له‌سه‌ره.
لای خۆیه‌وه ئیره‌ج حه‌ریرچی، جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی ئێرانی هۆشداری ئه‌وه‌ی دا، پێشبینی ده‌كرێت له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا ژماره‌ی تووشبوون و مردن به په‌تای كۆرۆنا له ئێران بۆ دوو هێنده زیاتر بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ته‌نیا له ئاماری 24 كاتژمێری رابردوودا، ئێران مردنی 461 كه‌س و تووشبوونی 11 هه‌زار و 737 كه‌سی دیكه‌ی به په‌تاكه راگه‌یاند، كه له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه‌دایه كه زۆرترین زیانی كۆرۆنایان پێگه‌یشتووه.
H.B