سه‌رۆكی گشتیی هوداپار سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی گشتیی "هوداپار"، ئیسحاق ساغلام پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی كرد.
به بۆنه‌ی كۆچی دوایی پارێزگاری هه‌ولێر، "فرسه‌ت سۆفی"، سه‌رۆكی گشتی هودار پار، له پرسه‌نامه‌كه‌یدا سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆك وه‌زیران كردووه و نووسیویه‌تی: به هه‌واڵی وه‌فاتی پارێزگاری هه‌ولێر، د. فرسه‌ت سۆفی، زۆر خه‌مبار بووم، خودا بیخاته به‌ر به‌زه‌یی و ره‌حمه‌تی خۆی. پرسه و سه‌ره‌خۆشیم ئاراسته‌ی ئێوه و كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو و خه‌ڵكی هه‌ولێر ده‌كه‌م.