به ته‌مه‌نترین هاووڵاتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران له ته‌مه‌نی 138 ساڵیدا كۆچی دواییكرد
K24 – هه‌ولێر:
به ته‌مه‌نترین هاووڵاتی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران له ته‌مه‌نی 138 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
حاجی ئه‌حمه‌د سۆفی له دایكبووی 1882 زاینی دانیشتووی شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ته‌مه‌نی 138 ساڵیدا كۆچیی دوایی كرد.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی ئێران (ئیرنا) بڵاویكردووه‌ته‌وه، حاجی ئه‌حمه‌د سۆفی 9ی شوباتی 1882 له گوندی قشڵاقی سنووری شاری بانه له دایكبووه، دواتر چووه‌ته شاری سه‌قزو له گه‌ڕه‌كی مه‌یدانی ئاسنگه‌ران نیشته‌جێ بووه‌و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكدا كردووه، كه دایكی پێنج منداڵ بووه‌و ئه‌ویش باوكایه‌تی بۆ كردوون، هه‌رچه‌ند هیچ یه‌كێكیان منداڵی راسته‌قینه‌ی خۆی نه‌بوون، به‌ڵام بووه‌ته بابه‌گه‌وره‌ی نزیكه‌ی 100 نه‌وه.
ئاژانسی ئیرنا ئاماژه‌یداوه، ئه‌گه‌ر تاوه‌كوو 27ی شوباتی 2021 له ژیاندا بمابوایه، ئه‌وا حاجی ئه‌حمه‌د سۆفی ته‌مه‌نی ده‌گه‌یشته 139 ساڵ.
به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا هیچ رێوڕه‌سمێك بۆ كۆچی دوایی به ته‌مه‌نترین پیاوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران به‌ڕێوه‌نه‌چووه.