ژماره‌ی مردن به كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان 3 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له ته‌واوی پارێزگاكانی هه‌رێم راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا پشكنین بۆ 5 هه‌زار و 574 كه‌س كراوه و 488 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه پشتڕاستكرایه‌وه.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 21 كه‌س به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌ش كۆی ئه‌وانه‌ی تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ژماره‌یان بوو به 3 هه‌زار و 15 كه‌س.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: